له باره‌ی پۆسته‌كان و ئیستحقاقاتی پێكهاته‌كانه‌وه
توركمان و عه‌ره‌ب له كه‌ركوك ده‌بنه به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش
December 10, 2018 at 9:14 pm

كه‌ركوك/15ی نیسانی 2018/ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێو پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو فۆتۆ: كاروان سالحی
كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك
توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوك، له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كان ده‌گه‌نه به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به شاره‌كه، له نێویاندا دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ئیستحقاقاتی پێكهاته‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا دابنێن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌م له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، ئه‌و حزبه و به‌ره‌كی توركمانی بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك كۆبونه‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م دیداری هه‌ردولایه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه.
حاتم تائی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت “سه‌ردانه‌كانی نێوان عرهبه و توركمان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نیمچه راوه‌ستاو بوو، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئێستاش، ئامانج لێی كاری سیاسییه به‌جۆرێك له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بێت”.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه و زۆربه‌ی لێپرسراوانی كورد كشانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.
“ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه راوه‌ستان نیه دژی هیچ لایه‌نێك له پارێزگاكه، به‌ڵام بانگهێشتی ئه‌وانیتره به‌پێی بنه‌ما حێگیرهكان له نێویاندا ئه‌وه‌ی كه‌ركوك عیراقییه” به‌وته‌ی تائی، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ لایه‌نی كوردی.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا، به تایبه‌ت له كاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، چه‌ندجارێك كۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌نجامدرا، بۆ پۆسته‌كانی كه‌ركوك و دۆسیه‌كانی تری ئه‌و شاره، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.
تائی رونیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌وان و عه‌ره‌ب بۆ چه‌ند پرسێك بوه، له نێویاندا پۆسته ئیدارییه‌كان و یه‌كخستنی بۆچونه‌كان، به‌جۆرێك ئیستحقاقاتی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌وڵبدات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی.

كه‌ركوك، 9ی كانونی یه‌كه‌می 2018، كۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، هه‌وڵی هاوسه‌نگی ده‌دات له نێوان پێكهاته‌كاندا به دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆست و لێپرسراوێتییهكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا لایه‌نه توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كان داواده‌كه‌ن بنه‌مای له‌سه‌دا 32 بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رچاوبگیرێت، كه كورد پێی رازی نیه.
قاسم قازانچی، سه‌رۆكی وه‌فدی به‌ره‌ی توركمانی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دۆخه‌كه قورس بوه بۆ كۆبونه‌وه به‌ر له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كان گفتوگۆی به‌رده‌وام نه‌بوه.
ئه‌و لێپرسراوه حزبییه‌ی توركمان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “له گفتوگۆكاندا باسی دامه‌زراندن به شێوه‌یه‌گی گشتی كرا و پێویسته به‌یه‌كسانی دابه‌شبكرێت .. جگه له پێداگری بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی نه‌ماوه و نامانه‌وێت ساخته‌كاری دوباره‌بێته‌وه”.
پارێزگای كەركوك، وەكو ناوچەیەكی جێناكۆك لە دوای ساڵی 2003وە لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیی پۆستەكانی لەسەدا 32 بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب‌و توركمان دیاریكرا، لەگەڵ سەدا چوار بۆ كریستیان.
قازانچی ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كورد و ده‌رگای ئه‌وان كرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو و كاتی كۆبونه‌وه بكات.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق نیوه‌ی كورسیه‌كانی كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر به یه‌كسانی به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا دابه‌شبكرێت.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ده‌ڵێت “پۆسته حكومیه‌كانی كه‌ركوك و میكانیزمی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پێویسته به‌پێی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن بێت”، به‌بێ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات.
دۆسیه‌ی دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك لەكاتێكدایە، 13 ساڵە هەڵبژاردن نەكراوە و ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، زیاتر له ساڵێكه دانیشتنه‌كانی په‌كیكه‌وتووه.
توركمان و عه‌ره‌ب پێی رازی نینكورد پێشنیارێكی نوێی بۆ پۆسته‌كانی كه‌ركوك هه‌یه