نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو
ئیداره‌یه‌كی نوێی كاتی بۆ شه‌نگال راگه‌یه‌نرا، كه پێكهاتون له قایمقام، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانی، له‌گه‌ڵ 21 ئه‌ندام، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكه‌وه و بڕیاره له‌مه‌ودوا ئیداره‌ی قه‌زاكه بكه‌ن،
كۆبونه‌وه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی كانونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاراسته‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق كراوه و تیایدا هاتووه كه بڕیاریاندا به هه‌ڵبژاردنی ئیداره و ئه‌نجومه‌نێكی نوێی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شنگال له ئێستادا، ئه‌وه‌ش به‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی زۆرترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زای شنگاله.
به‌یاننامه‌كه كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خوێنرایه‌وه و په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، تیایدا هاتووه “كه‌سایه‌تییه‌كانی شنگال له عه‌شیره‌ته‌كان، حزبه سیاسییه‌كان، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ها ته‌واوی پێكهاته‌كانی تری قه‌زاكه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربون و بڕیاردرا له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ له قایمقام، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌كاتی”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “شنگال چوار ساڵه له قه‌یرانی ئیداره‌دایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ن و خۆیان به لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه بهستۆستهوه و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چه‌ندین تاوانكاریی بونه‌ته‌وه و له دواترینیان ئابی 2014 له ئه‌نجامی پیلانگێڕیی و خیانه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی”، هه‌روه‌ها هاتووه “به‌ناوی خه‌ڵكی نیشته‌جێی شنگاله‌وه، به‌هۆی پێویستی ناوچه‌كه به ئیداره‌یه‌كی بێگه‌رد و به‌توانا و له‌پێناو ئاسانكاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دوباره بونیاتنانهوی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌دیهێنانی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له شنگال، بڕیارماندا به‌م گۆڕانكارییه”.

نه‌ینه‌وا/27ی كانونی یه‌كه‌می 2018/ كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی، حزب و هۆزه‌كانی شنگال بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ فۆتۆ: خه‌یری عه‌لی
له‌باره‌ی ئیداره‌ی پێشوی قه‌زاكه‌وه، وتی “هه‌ڵوێستی قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا كه پشتگیریان له ریفراندۆمی جیابونه‌وه و پارچه پارچه‌بونی عیراق كرد، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارچه‌بونی عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه‌یی عیراقداین و ئه‌م ئیداره‌یه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر پیلانگێڕی دابه‌شكاریی، جیابونه‌وه و ریفراندۆم”.
له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه و راوێژ بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژ و حزبه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌مان له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه و راوێژ بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژ و حزبه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌پێی بهیاننامهكهیان كه ئاراسته‌ی ته‌واوی هێزه عیراقییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له شنگال، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌ی به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمهتباردهكران كراوه، تیایدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنی فه‌هد حامد عومه‌ر، بۆ قایمقامی شنگال، سه‌عدی مه‌لحه‌م حه‌مو مه‌لحه‌م، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه، سه‌میر ده‌روێش خه‌ڵه‌ف، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و بهلهكناس موراد خه‌ڵه‌ف جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
له‌گه‌ڵ 21 كه‌سی تر وه‌كو ئه‌نجومه‌نی كاتی قه‌زای شنگال، كه تیایدا نوێنه‌ری عه‌ره‌بی سوننه، توركمان و شیعه‌ی شنگالی تێدایه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كرێته‌وه، به‌پێی رێكاره‌كانی خۆپاڵاوتن و پشكی ناوچه‌كان، به‌ڵام رونینهكردتهوه بۆ چ پۆستێك.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، 25ی كانونی یه‌كه‌م، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال و ئه‌و لێپرسراوانه‌ی قه‌زاكه كه له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه له دهۆك نیشته‌جێن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جهختاینكردهوه “ئێمه ئیداره‌ی شه‌رعی قهزاکهین، به‌ڵام تائێستا پارێزگاری نه‌ینه‌وا و حکومه‌تی به‌غدا هاوکارییان نه‌كردوین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شنگال، له‌کاتێکدا به‌پێی یاسا مافی ئێمه‌یه له شنگال دهوامبکهین نه‌ک لایه‌نێکی”، ئه‌وه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
چوار داواكاریی له‌باره‌ی شنگالهوهههڕهشهی تۆماركردنی سكاڵا له حكومه‌تی عیراق ده‌كرێت
هه‌روه‌ها له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زای شه‌نگال، له 18 ئه‌ندام پێكهاتووه و پارتی دیموكراتی كوردستان، به 12 كورسی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێكده‌هێنێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌و پارته ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی كانونی یه‌كه‌م قایمقام و ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شنگال هه‌ڵبژێردرا.
به‌ره‌یه‌كی نوێ له شه‌نگال پێكدههێنرێتدهیانهوێت ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌زاكه پێكبهێنن