سوپا جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه
نه‌ینه‌وا: حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كشێنه‌وه
February 2, 2019 at 7:28 pm

نەینەوا، 14-8-2017، نمایشی سەربازیی‌و ئامادەكاری هێزەكانی بەشدار لە شەڕی تەلەعفەر فۆتۆ حەشدی شەعبی
عه‌مارعه‌زیز – نه‌ینه‌وا
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا له نێویاندا سنوری شنگال، ده‌كشێنه‌وه و سوپای عیراق جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به بڕیاری حكومه‌تی عیراق بووه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سێ گوندی عه‌ره‌بنشین (مجریس، بیرخاسم، بیرئادهم) له رۆژهه‌ڵاتی شنگال كشانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌لام به‌ره‌کات، سه‌رکرده له هێزه‌کانی پاراستنی ئێزدیخان بۆ (كه‌ركوك ناو).
سه‌لام وتیشی “نزیكه‌ی 450 چه‌كداری حه‌شد له‌و سێ گونده بوون و كشانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی عیراق و له ئێستادا فرقه‌ی 15هو لیوای 93ی سوپای عیراق جێگه‌ی گرتونه‌ته‌وه”.
نزیكه‌ی 450 هه‌زار چه‌كداری حه‌شد له‌و سێ گونده بوون و كشانه‌وه
هاوكات، خاڵ عه‌لی ئامر فه‌وجی لالش سه‌ر به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال، به (که‌رکوک ناو)ی وت “پێشتر ئێمه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک کشاینه‌وه، ئێستا دوو لیوای حه‌شد كه حه‌وت هه‌زار چه‌كدارین له ده‌وروبه‌ری شنگال ماوین، هه‌ركات فه‌رمانمان پێبكرێت ده‌كشێینه‌وه”.
ئه‌و كشانه‌وه‌یه به‌پێی وته‌ی فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال بۆ (که‌رکوک ناو)، چوار مانگه ده‌ستیپێكردووه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
فه‌هد وتی “حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر چه‌ند ماوه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌ک ده‌كشێنه‌وه، هه‌ر کاتێکیش هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی له شنگال کشانه‌وه، ئه‌وا سوپای عیراق جێگه‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه”.
زیاتر وتی “سوپا رێگه‌نادات به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌که‌دا دروستبێت”.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا له‌ژێر چنگی داعش له ساڵی 2017ه‌وه له‌ناوچه‌كه جێگیربون.