به‌وێنه: خێوه‌تی ئه‌و خێزانه ئاواره‌یه‌ی بوو به خه‌ڵوز
February 5, 2019 at 10:37 pm

كه‌ركوك، 5ی شوباتی 2019، پاشماوه‌ی خێوه‌تی ئه‌و خێزانه‌ی له كه‌مپی نه‌زراوه‌ی له‌یلان سوتا فۆتۆ: گۆران بابان
كه‌ركوك ناو
خێزانێكی ئاواره له كه‌مپی نه‌زراوه‌ی كه‌ركوك، له چه‌ند خوله‌كێكدا چوار منداڵیان له ده‌ستدا و خێوه‌ته‌كه‌یان به‌هۆی ئاگره‌وه بوو به خه‌ڵوز، ته‌نیا باوك و دایكی منداڵه‌كان نه‌بێت كه به‌هه‌وڵی خۆیان و دراوسێیه‌كانیان رزگاریان بوو.
روداوه‌كه شه‌وی دووشه‌ممه 4ی شوبات بوو، هێشتا هۆكاری ئاگره‌كه دیارنیه و هێزه ئه‌منییه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن.

روداوه‌كه كاتژمێر 9ی شه‌و بووه و به‌وته‌ی خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه له چه‌ند خوله‌كێكدا خێوه‌ته‌كه بووه به خه‌ڵوز

هاوپۆل و منداڵانی كه‌مپه‌كه سه‌یری كتێبه سوتاوه‌كانی چوار منداڵه‌كه ده‌كه‌ن له‌نێو پاشماوه‌ی خێوه‌ته سوتاوهكهدا

كارتی ئاواره‌یی سوتاوی خێزانه‌كه كه وێنه‌ی دووان له منداڵه‌كانی له‌سه‌ریه‌تی

هێزه ئه‌منییه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان و هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیارنییه

نواره عه‌بدولعه‌زیز له‌تاو ئازاری له‌ده‌ستدانی چوار كوڕه‌كه‌ی له دۆخێكی ناجێگیردایه

حسێن حه‌مید باوكی منداڵه‌كان دوو ده‌ستی و به‌شێك له جه‌سته‌ی سوتاوه