به ئاگره‌كه‌ی جه‌سته‌یانه‌وه په‌له‌قاژه‌ی منداڵه‌كانیان بوو
February 6, 2019 at 8:25 pm

كه‌ركوك، شوباتی 2019، له خێزانێكی شه‌ش كه‌سیدا چوار منداڵ به‌هۆی سوتانی خێوهتهكهیانهوه له‌كه‌مپی نه‌زراوه گیانیان له‌ده‌ستدا فۆتۆ: گۆران بابان
كاروان ساڵحی و گۆران بابان
ئاگره‌كه تاده‌هات زیاتر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد، نواره و حسێن چونه ده‌ره‌وه‌ی خێوه‌ته‌كه و به گڕه‌كه‌ی جه‌سته‌یانه‌وه په‌له‌قاژه‌ی رزگاركردنی منداڵه‌كانیان بوو، له‌وكاته‌دا بێ ئۆقره و به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان له دراوسێیهكانیشیان ده‌كرد یارمه‌تییان بده‌ن.
سه‌برییه ساڵح، دراوسێی نزیكی ئه‌و ماڵه‌یه و له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگ و هاوارهكهدا به ده‌میانه‌وه چوو، “به په‌له هاتمه ده‌ره‌وه و بینیم ئه‌و ژن و پیاوه به نیوه سوتاوی هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان رزگاربكه‌ن”، سه‌بریه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
“دایكی منداڵەكان بێ ئۆقرە هاواری دەكرد و دەیوت تەنیا یەك منداڵیش بێت رزگاری بكەن… بەڵام ئەفسوس ویستی قەدەر جۆرێكیتر بوو”.
هه‌وڵی زۆری دراوسێ و خه‌ڵكانی تر ناو كه‌مپه‌كه‌ش سودی نه‌بوو، گڕه‌كه ئه‌وه‌نده به تین بوو رێی هیچی نه‌دا، تا له چه‌ند خوله‌كێكدا چوار منداڵه‌كه سوتان و خێوهتهكهش بوو به خه‌ڵوز.
روداوه‌كه دوابه‌دوای كاتژمێر 9ی شه‌وی دووشه‌ممه 4ی شوبات بوو، حسێن حه‌مید و نواره عه‌بدولعه‌زیز له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا تازه چاویان چووبوه خه‌و، له گه‌رمی سوتانی شمه‌كه‌كانی ناو خێوه‌ته‌كه و گڕی جه‌سته‌یاندا به‌خه‌به‌رهاتن.
“له نێو خێمه‌كه‌ی خۆماندا، من و هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌م خه‌وتبوین، نزیك كاتژمێر 10ی شه‌و به‌هۆی گه‌رمی و سوتانی له‌شمه‌وه خه‌به‌رم بۆوه و له خێوه‌ته‌كه ده‌ریانهێنام”، حسێن حه‌مید له تاو ئازاری له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت.

نواره عه‌بدولعه‌زیز له‌تاو ئازاری له‌ده‌ستدانی چوار كوڕه‌كه‌ی له دۆخێكی ناجێگیردایه
حسێن و نواره‌ی هاوسه‌ری، ته‌نیا رزگاربوی ئه‌و خێزانه شه‌ش كه‌سییه بون، هه‌ردوكیان به‌شێك له جه‌سته‌یان سوتاوه و له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و هه‌ر له‌وێ په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
نواره عه‌بدولعه‌زیز، كه‌مێك بێ هۆش بوو، به‌ده‌م ئازاری سوتانه‌كه‌یه‌وه باسی كوڕه‌كانی ده‌كرد چۆن له نێو كه‌مپه‌كه‌دا یارییان ده‌كرد و ئه‌ویش بانگی كردونه‌ته ژوره‌وه، تا سه‌رمایان نه‌بێت و خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
چوار كوڕه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه؛ حه‌مید 12 ساڵ، محه‌مه‌د 9 ساڵ، له‌یس حه‌وت ساڵ و مه‌جید دوو ساڵ، سێیانیان ده‌ستبه‌جێ و یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌برییه ساڵح، دوای رۆژێك له ئاگره‌كه، له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خێوه‌ته‌كه‌ی ماڵی حسێن-ی دراوسێی بوو، به‌ده‌م هه‌ڵگرتن و سه‌یركردنی كتێبه نیمچه سوتاوه‌كه‌ی له‌یسی ته‌مه‌ن 10 ساڵانه‌وه ده‌گریا، “لەم زیندانە دەرمان بكەن… بەسە چیتر بێزاربوین و ئۆقەرەمان نەما، هەر رۆژە و كەسێكمان بەكارەساتێك گیان دەسپێرین”.
“كوا حكومەت؟ كوا دەسەڵاتداران؟”، سه‌بریه به ده‌م گریان و به ده‌نگێكی به‌رز وای وت.
له كه‌مپی نه‌زراوه زیاتر له 340 خێزان هه‌یه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سنوری حه‌ویجه‌ن و چه‌ند ساڵێكه به ئاواره‌یی دور له زێدی خۆیان ده‌ژین، چونكه به هۆكاری جیاواز ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.

هاوپۆل و منداڵانی كه‌مپه‌كه سه‌یری كتێبه سوتاوه‌كانی چوار منداڵه‌كه ده‌كه‌ن له‌نێو پاشماوه‌ی خێوه‌ته سوتاوهكهدا
كازم هاوڕێی خوێندنگه‌ی له‌یس بوو، ده‌ڵێت “لە قوتابخانە زۆر زیرەك بوو، ئەو لەپۆلی 4ی سەرەتایی بوو، هەموو جارێك مامۆستاكەمان دیاری پێشكەش دەكرد، چونكە زۆر لێهاتوبوو لەوانەكانیدا، به‌داخه‌وه‌م بۆ روداوه‌كه و بیری دەكەم”.
خێزانه‌كه‌ی حوسێن حه‌مید، ساڵێك به‌ر له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی داعش و له 2016دا، له گه‌ڕه‌كی حه‌تینی حه‌ویجه‌وه ئاواره‌ی كه‌ركوك بون.
عه‌لی حه‌میدی برای ده‌ڵێت رۆژانه حسێن به كرێكارییه‌وه سه‌رقاڵ بوه و ئێواران گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌مپ، بۆ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ناوچەكەیان پاككراوەتەوە، بەڵام بە هۆی نەبونی خزمه‌تگوزاری پێویست و وه‌رنه‌گرتنی رێپێدانی ئه‌منی نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه”.
حه‌ویجه و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له مانگه‌كانی كۆتایی 2017وه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بهگهڕنهخراوهتهوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش له‌ڕێی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌یه، دوای پێدانی ره‌زامه‌ندیی و وردبینی ئاسایشی نیشتمانی.
غانم خه‌لیل، شایه‌تحاڵی ئاگره‌كه و دراوسێی ماڵی حسێن، شه‌وی روداوه‌كه له ده‌نگه‌ده‌نگ خه‌به‌ری بۆته‌وه و بینیویه‌تی ئاگر له خێوه‌ته‌كه به‌رزده‌بێته‌وه، “دەستبەجێ چوین بە هانایانەوە، بەڵام بە داخەوە نەمانتوانی منداڵەكان رزگار بكەین”.
به‌وته‌ی خه‌لیل، جگه له دایك و باوكی منداڵه‌كان، هیچ شمه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خێزانه‌كه‌ش له ئاگره‌كه ده‌رنه‌هێنراوه.

حسێن حه‌مید باوكی منداڵه‌كان هه‌ردوو دوو ده‌ستی و به‌شێك له جه‌سته‌ی سوتاوه
ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان دوای روداوه‌كه و پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری ره‌وانه‌ی حه‌ویجه كرانه‌وه تا به‌خاكبسپێردرێن.
هۆكاری ئاگره‌كه هێشتا رون نییه، به‌شێك ده‌ڵێن به‌هۆی سۆپا و هه‌ندێكیش پێیانوایه شۆرتی كاره‌با بووه، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌منی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
عه‌قید سه‌ڵاحه‌دین سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی له‌یلان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه له كه‌مپه‌كانی ناحیه‌كه روبدات و به‌شی زۆری په‌یوه‌ندی به ته‌ماسی كاره‌باییه‌وه هه‌یه، چونكه لێره نه‌وتی سپی پێویست دابه‌شناكرێت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه”.
له ناحیه‌ی له‌یلان شه‌ش كه‌مپ هه‌بوو، له ئێستادا چوار كه‌مپ ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی خێزانی ئاواره‌وه، بڕیاره كه‌مپی نهزراوهش چۆڵبكرێت و دانیشتوانه‌كه‌ی كۆتایی شوباتی ئه‌مساڵ بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپێكی تر.
حاجی فه‌یسه‌ڵ، پیاوێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵی كه‌مپی نهزراوهیه، زۆر نیگه‌ران بوو له‌و دۆخه‌ی ئاواره‌كانی تێدایه، چونكه له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌شن و له‌و جۆره روداوانه‌ی به‌سه‌ر ماڵی حسێن حه‌مید-دا هات كه‌مترین به‌هاناوه‌چون و هاوكاری ده‌كرێن.
وه‌كو حاجی به (كه‌ركوك ناو)ی وت، هه‌رچه‌نده به‌پێی پێویستییه‌كانی خۆیان هاوكاری ناكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ربه‌ست هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان و مامه‌ڵه‌كانیان زوو راییناكرێت.