بهواژۆكردن به‌شداربه
هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره هه‌شت
February 24, 2019 at 10:21 am

تیمه‌كانی رێكخراوی وادی له‌گه‌ڵ ژنانی ناوچه‌كانی جێناكۆك گفتوگۆیانكرد لەسەر بابەتی دادپەوەریی و مافی خەڵکانی زیانبەرکەوتوو له ساڵی 2018 فۆتۆ: وادی
كه‌ركوك ناو
رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه بۆ یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، ئێوه‌ش ده‌توانن بهواژۆكردن به‌شداریی له‌و هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن. (كه‌ركوك ناو)، وه‌ك هاوبه‌شێكی وادی به‌شداریی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی وادی، هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له 8ی مارس (رۆژی جیهانی ژنان)، تیایدا به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه داواده‌كه‌ن هه‌مووان پێكه‌وه به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی یاسای ژماره 8ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی جێبه‌جێبكرێت.
وادی له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه كۆپییه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) ناردووه، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی دەرچونى ئەو یاسایە کارێکى مێژویى بوو بۆ بەرەنگاربونەوەى تووندوتیژى بەرامبەر ژنان و منداڵان، بەڵام بۆ ئەوەى کاریگەرى راستى دەربکهێت پێویستە ئەم یاسایە بەتەواوى جێبەجێبکرێت”.
هه‌روه‌ها داواده‌كات لە هەموو شارەکانى کوردستان شێڵتەر بکرێتەوە بۆ قوربانیانى توندوتیژیى خێزانیی و “هۆشداریی تەواوبدرێت لەسەر یاساى ژماره 8، بە تایبەت بۆ پۆلیس، دادوەر، پزیشک و هەر کەس و لایەنێک کە پەیوەندى هەبێت بە خێزان و خەڵک بە گشتى”.
له‌گه‌ڵ داواكردن بۆ ئه‌وه‌ی شێڵتەرەکان ببنە جێگەیەکى ئارام و پارێزراو، “چونکە لە ئێستادا وەکو بەندینخایەکى لێهاتووە، کە متمانەی نەهێشتۆتهوه لە نێوان ئافرەتان و ئەو گۆمەڵگەیەى کە دەبێت یارمەتییان بدەن”، به‌پێی راگهیهنراوهكه.
وادی داوا ده‌كات حکومەت کاربکات لەگەڵ رێکخراوەکان، لایەنى پەیوەندیداره‌كان، چالاکوان و راگەیاندن بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی تایبه‌ت بە نەهێشتنى خەتەنەکردنى مێینه.
یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی له ساڵی 2011 به هه‌وڵی چه‌ند رێكخراوێكی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ئه‌وه‌ش له پێناو كه‌مكردنه‌وه یان نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی.
رێكخراوی وادی داوا ده‌كات ساتێک دابنرێت بۆ واژۆكردنی ئەو داواکارییانه و جه‌ختده‌كاته‌وه “هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ داهاتویەکى باشتر کە توندوتیژیى بەرامبەر ژنان و منداڵان بە جدى کارى بۆ بکرێت و ئەوانەى توندوتیژیى دەکەن بەپێى یاساى ژماره 8ی ساڵی 2011 دادگایى بکرێن”.
(كه‌ركوك ناو)، وه‌ك هاوبه‌شێكی وادی ئه‌مساڵ له هه‌شتی مارس-دا به‌شداریی ده‌كات له‌و هه‌ڵمه‌تی واژۆكۆكردنهوهیه.