پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك؟
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان وه‌ڵامده‌داته‌وه
February 24, 2019 at 1:26 pm

كه‌ركوك/23ی شوباتی 2019/ لیوا روكن سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك فۆتۆ: ئه‌حمه‌د قاسم
كه‌ركوك ناو
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی عیراقن، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌كانی تر وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی عه‌شایه‌ری له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌بن، له‌باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش وتی “ئه‌وه پرسێكی سیاسییه نه‌ك ئه‌منی”.
ئه‌و وتانه‌ی لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه، له لێدوانێكیدا هات بۆ ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له نێویاندا (كه‌ركوك ناو)، تیایدا باسی پلانی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ئه‌و هێزانه كرد كه به‌شدارده‌بن تیایدا.
“پلانی نوێ بریتییه له دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شدارییان كرد له گرتنه‌ده‌ستی ئه‌منیه‌تی شاری كه‌ركوك به‌گشتیی و باشوری خۆرئاوی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شار كردووه”، سه‌عد حه‌ربییه وایوت.
وتیشی “ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به ئۆپهراسیۆنهكهن زیادیانكردووه، تائێستا گه‌یشتۆته فرقه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی فره‌یی سه‌رچاوه‌كان له پۆلیسی فیدرڵی، دژه تیرۆر و لیوای 61ی فرقه‌ی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ته‌واوی توانای هێزی ئه‌منییه‌كان خراوه‌ته‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌وه‌ش له پێناو یه‌كخستنی توانای هه‌واڵگریی و مه‌یدانی ئه‌و هێزانه”.
پۆلیسی فیدرڵی، دژه تیرۆر و لیوای 61ی فرقه‌ی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبیی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
له‌باره‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پلانه ئهمنییهكهیان، وتی “له چه‌ند رۆژی داهاتودا پلانه‌كه ئاماده ده‌بێت له پێناو پاراستنی ته‌واوی كه‌ركوك و ئامانجی ئه‌و پلانه‌ش بۆ سه‌پاندنی یاسایه”، زیاتر وتی “ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موان له‌ژێر یه‌ك بڕیاردا كاربكه‌ن و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێو یه‌ك باره‌گای پارێزگاكهدابێت”.
سه‌عد حه‌ربییه، وتیشی “ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عیراق، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌كانی تر وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری له‌ژێر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌بن”.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌نێو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، حه‌ربییه وتی “كاره‌كه رونه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ته‌واوی هێزه‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ پێكدێت، ئه‌وه (هێزه‌كانی پێشمه‌رگه) پرسێكی سیاسییه نه‌ك ئه‌منی”.
له 19ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به (كه‌ركوك ناو)ی وت “فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هه‌موو هێزه جیاوازه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له خۆده‌گرن له نێویاندا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، فرقه‌ی تایبه‌ت”، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه “ئه‌گه‌ری هه‌یه راوێژكارانی ئه‌مریكی و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له فهرماندهییهكهدا به‌شداربن”.
نه‌بونی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، نیگه‌رانی هه‌ندێك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی لێكه‌وتۆته‌وه.

كه‌ركوك/18ی كانونی دووه‌می 2015/ ساتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی وه‌حده، ئه‌و گونده‌ی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ی لێ بێسه‌روشوێن بوو كه چوارشه‌ممه ئیسك پروسكیان دۆزرایه‌وه فۆتۆ: كاروان ساڵحی
سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك، له وتارێكیدا له‌باره‌ی پێكهێنانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه ده‌ڵێت “لیوا سه‌عد حربییه فەرماندەی ژوری ئۆپراسێونەکەیە و سێ ئەندامیش ژورەکەش پێكهاتون له فەرماندەی فرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی، ئامر لیوای 61ی فرقه‌ی تایبەتی سەرۆک وەزیران، له‌گه‌ڵ ئامر لیوای 16ی حەشدی شەعبی… به‌ڵام لە هەموو پارێزگاکانی عیراق کە ژوری هاوبەش دروستکراوە فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئەو پارێزگای جێگری یەکەمە، به‌ڵام لە کەرکوک فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک نەک جێگر نییە بە ئەندامیش دانەنراوە”.
به‌بڕوای سه‌رحه‌د قادر “حسابی ئەوەیان کردووە کە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کوردە بۆیە دایان نەناوە”.
حسابی ئەوەیان کردووە کە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کوردە بۆیە دایان نەناوە
وتیشی “ئێستا حەشدی شەعبی لەو ژوری ئۆپهراسوێنەی کەرکوک بوو بە ئەندام، بەڵام پێشمەرگە ئەندامی نییەو هەر دەنگیش نیە ببێت بە ئەندام، پرسیاری جدی ئەوەیە کوا بەرهەمی کۆبونەوەکان و لێدوانەکان”.