شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ میری ئێزیدییان كاندید كردووه
February 26, 2019 at 10:33 am

شێخان، شوباتی 2019، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا
شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی میر ته‌حسین به‌گ، میری كۆچكردوی ئێزیدییان كاندید كردووه و بڕیاره ئه‌و پرسه له هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌كلاییبكرێته‌وه.
عامر مه‌حمود میرزا به‌گ، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میری ئێزیدییان به (که‌رکوک ناو )ی وت “بنه‌ماڵه‌ی میر تاوه‌کو ئێستا دوو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كان كردووه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی که‌سێک وه‌کو میری ئێزیدییان، له کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هه‌ر خێزانێک له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میر که‌سێکیان ده‌ستنیشانکرد که ببێته نوێنه‌ری ئه‌وان و له ئێستادا 24 که‌س ده‌ستنیشانکراون که ته‌نیا ئه‌وانه مافیان هه‌یه به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی ده‌ستنیشانكردنی میری ئێزیدییان بكه‌ن”.
24ی شوبات، ئه‌و 24 که‌سه بۆ جاری دووه‌م کۆبونهوهیهكیان كردووه و به فه‌رمی شه‌ش كاندیدیان قبوڵكرد كه خۆیان بۆ میری ئێزیدییان پاڵاوتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌وته‌ی عامر.
28ی كانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له عیراق و جیهان دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد و له 5ی شوباتی ئه‌مساڵیشدا، له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا له قه‌زای شێخان له‌ده‌ستی نه‌ینه‌وا به‌خاكسپێردرا.
ته‌حسین سه‌عید عه‌لی حسێن به‌گ، له 15-8-1933 له گوندی باعه‌درێی قه‌زای شێخان له دایكبووه، له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا و له هاوینی 1944دا وه‌كو میری ئێزیدییان له جیهان دانراوه، له ئێستاشدا بڕیاره به چه‌ند قۆناغێك كه‌سێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرێت.
كاندیدی میری ئێزیدییان له عیراق و جیهان، ده‌بێته له بنه‌ماڵه‌ی میر بێت، له كوڕ یان كوڕه‌زا، به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن.
كاندیده‌كان كێن؟
ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی وه‌كو كاندید قبوڵكراون، حازم ته‌حسین به‌گ، کامیران خه‌یری به‌گ، شێرزاد فاروق به‌گ، سالم نه‌جمان به‌گ، هه‌رمان میرزا به‌گ و سه‌باح جاسم به‌گ، كه هه‌مویان له بنه‌ماڵه‌ی می‌رن.
عامر مه‌حمود وتیشی “له‌ناو خێزانی میر ته‌حسین به‌گ، ته‌نیا کوڕه گه‌وره‌که‌ی (حازم) خۆی کاندید کردووه، چونكه نابێت جگه له ئه‌و هیچ کوڕێکی تری خۆی هه‌ڵبژێرێت، هه‌ر خێزانێکی میر ده‌بێت که‌سێک خۆی هه‌ڵبژێرێت، له‌وانه‌یه ئه‌و شه‌ش که‌سانه هه‌ندێکیان له‌سه‌ر ئاره‌زوی خۆیان بکشێنه‌وه و به ته‌نیا یه‌ک کاندید بمێنیت، به‌ڵام جارێ دیار نییه ئایا کێ ده‌کشێته‌وه له کێبڕكێیكه”.
کامیران خه‌یری به‌گ و حازم ته‌حسین به‌گ، به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو) چانسی زیاتریان هه‌یه، چونکه حازم کوڕی گه‌وره‌ی میر ته‌حسین به‌گ و کامیران خه‌یری به‌گ-یش خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێزه له‌ناو ئێزیدییه‌كان.
وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میر وتی “ئه‌و شه‌ش کاندیده هه‌موویان له بنه‌ماڵه‌ی می‌رن و دانیشتوی هه‌رێمی کوردستانن، ته‌نیا سالم نه‌جمان به‌گ له ئه‌مریکاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خۆی كاندید كردووه”.
پێشتر سعود مستۆ، راوێژكاری جڤاتی روحانی ئێزیدییان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “قۆناغی یه‌كه‌م؛ بنه‌ماڵه‌ی میر كه‌سێك یاخود دوو یان زیاتر هه‌ڵده‌بژێرن، دواتر جڤاتی روحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئێزیدییان پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ن، پێشتریش میر ته‌حسین به‌گ به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژێردراوه”.
ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
كێ ده‌بێته میر؟هه‌ڵبژاردنی ئه‌میری ئێزیدییه‌كان به چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت