له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه
لێپرسراوێكی یه‌كێتی: گفتوگۆ له‌سه‌ر سیڤی هیچ كه‌سێك نه‌كراوه جگه له رزگار عه‌لی
March 1, 2019 at 9:59 pm

سلێمانی/16ی شوباتی 2019/ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه تیایدا بڕیاردرا له به‌رامبه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن فۆتۆ: ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی
هه‌ردی عه‌بدوڵا
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر سیڤی هیچ كه‌سێك كرابێت كه داوای خۆپاڵاوتنی كردبێت بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، جگه له رزگار عه‌لی، كه كۆده‌نگی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ره.
ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی، له‌ڕێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه دوای ئه‌وه هات كه دوو لێپرسراوی ئه‌و حزبه داوای خۆپاڵاوتنیان كرد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، له نێویاندا شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری و سیروان كوێخا نه‌جم.
رەوەند مەلا مه‌حمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بەشێک لە هەڤاڵانمان داواکاریی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاراستەی مەڵبەند و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسی کردووە، بەڵام جگە لە رزگار عەلی کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە رابردوودا رەزامەندی لەسەر هەبووهة سیڤی هیچ کەسێکی تر گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوه”.
بەشێک لە هەڤاڵانمان داواکاریی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاراستەی مەڵبەند و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسی کردووە
وتیشی “بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی داوای خۆپاڵاوتنیان کردووە راستەوخۆ داوایان لە مەڵبەند نەکردووە، نازانم چەند کەس تائیستا سیڤی خۆی بۆ ئەو بابەتە پێشکەشکردووە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه یه‌كێتی له ده‌یان هه‌وڵی جۆراوجۆر بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له پشكی حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
دواین هه‌وڵه‌كانی یه‌كیتی له دوو مانگی رابردودا، به‌ستنه‌وه‌ی پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك بوو به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام پارتی دیموكرات كه توانای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ی هه‌یه، ئه‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێتی قبوڵنه‌كرد.
یه‌كێتی په‌یام بۆ پارتی ده‌نێرێت:حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك