ئێمە کێین؟
(KirkukNow) تەنیا دامەزراوەی میدیایی ئۆنلاینی سەربەخۆیە، بایەخ بە بڵاوکردنەوەى ئەو ڕووداو و بابەتانە دەدات کە لە سنوورى جوگرافیى “ناوچەى جێناکۆک”دا ڕوودەدەن، یان پەیوەندییان بەو سنورە جوگرافییەوە هەیە، ئەمەش بە ئاڕاستەى پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەم سنوورەدا و ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی.
ئامانج لە دامەزراندنی دامەزراوەكە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بوو بۆ هەموو دانیشتووانی ناوچەكانی جێناكۆك لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی عیراق و حکومەتی هەرێمى کوردستان، كە شوێنی نیشتەجێبوونی عەرەب، کورد، تورکمان، کلدان، ئاشوورى، سوننە، شیعە و کریستیان و پێكهاتەكانی ترە، یان ئەو وەرگرانەی كە گرنگی بە پێشهاتەكانی ناوچەكانی جێناكۆك دەدەن.
KirkukNow لە مانگی نیسانی ساڵی (2011)دا دامەزراوە و بابەتەکانی بە هەر سێ زمانی بەربڵاوی پارێزگاکە کە ئەوانیش عەرەبی، کوردی و تورکمانین لەگەڵ زمانی ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە.
ئەرکى “KirkukNow”:
زامنکردنى زانیاریى و بڵاوکردنەوەى بۆچوونە جیاجیاکان بۆ هاوڵاتیانى “ناوچەى جێناکۆک”، بە جۆرێک پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەو ناوچەیەدا دەستەبەربکات.
ڕووانینى “KirkukNow”:
دەمانەوێت ببینە متمانەپێکراوترین مێدیا لە “ناوچەى جێناکۆک”دا؛ بۆ بڵاوکردنەوەى زانیاریى و شیکاریى لە ڕوانگەى ڕەچاوکردنى دادوەریى و هاوسەنگیى و سەربەخۆیى و بێلایەنیی و پرەنسیپەکانى پیشەییبونەوە.
ئامانجەکانی “KirkukNow”:
١- “KirkukNow” کاردەکات بۆ دروستکردنى مۆدێلێکى نوێى مێدیایى، کە لە هیچ دیدگایەک و ئەجێندایەکى بارگاوییکراو بە سیاسەت، ئایدیۆلۆژیا، ئایین، تائیفیى، نەتەوەیى، رەگەزپەرستییەوە زانیارییەکان بڵاونەکاتەوە و شیکاریى و روماڵیشیان نەکات.
٢- کاردەکات بۆ فەراهەمکردنى ئازادیى دەستڕاگەیشتن بە زانیاریى و شیکارییەکانى روداو و پێشهاتەکان لە دیدێکى پیشەییانە.
٣- لەرێى پەیامە مێدیاییەکەمانەوە، کاردەکات بۆ پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەنێوان هاوڵاتیانى ناوچەى جوگرافیى ئامانجدارى “KirkukNow”دا.
٤- هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنى شەفافییەت و جێگیرکردنى پایەکانى پیشەییبونى مێدیایى و پرەنسیپەکانى ئێتیک لە بڵاوکردنەوەدا.
٥- فراوانکردنى روبەرى ڕوماڵکردنى مێدیایى لە “ناوچەى جێناکۆک”دا.
٦- هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی ئەلکترۆنی لە “ناوچەی جێناکۆکدا”.
٧- “KirkukNow” دەبێتە مینبەری خزمەتکردنی ئەو گروپ و چین و توێژانەی کە لە سنوری “ناوچەی جێناکۆک”دا نیشتەجێن لەوانە، ژنان، پەناهەندە و ئاوارە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئیتیکى میدیایى "KirkukNow":
-1 رەچاوکردنى دادوەریى، وردبینیى، بابەتیبون، ڕاستگۆیى، بێلایەنیى و سەربەخۆیى، پێشمەرجن بۆ بڵاوکردنەوەى هەر بابەتێکى میدیایى.
2- ئازادیى میدیا و نەشاردنەوەى ڕاستییەکان، وەکو پرەنسیپى بنەڕەتیى "KirkukNow" هەژماردەکرێن.
3- میدیاکارانى "KirkukNow" دەبێت پابەندى دەقە یاساییە کارپێکراوەکان بن و نهێنیى پیشەکەیشیان بپارێزن. سەرەڕاى ریَِزگرتن لە ژیانى تایبەتیى و ئابڕووى کەسەکان.
4- میدیاکارانى "KirkukNow" دوردەکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەى بابەتى هەڵبەستراو و درووستکراو و زانیاریی بێ بنەما.
5- بڵاوکردنەوەى ڕاستکردنەوە و پۆزشهێنانەوە لە هەر زانیارییەکى هەڵەى بڵاوکراوە، بەرپرسیارێتیى "KirkukNow" و میدیاکارەکانیەتى.
6- دورکەوتنەوە لە هاندان بۆ دروستکردنى ناکۆکیى تائیفیى و نەژادیى و رەگەزپەرستى.
7- ڕێزگرتن لە فرەیی ئەتنی و ئایینی و کەلتوریی و سیمبولی پێکهاتەکانی "ناوچەى جێناکۆک".
8- پابەندبون بە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنە ئامرازێک بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی "ناوچەى جێناکۆک".
9- نابێت نیازباشیى هیچ کەس و لایەن و دامەزراوەیەک خراپ بەکاربهێنرێت و بڵاو بکرێتەوە. سەرەڕاى پاراستنى ناوى ئەو سەرچاوە تایبەتییانەى زانیاریى دەدەنە "KirkukNow" و پەیامنێرەکانى.
10- خۆبەدورگرتن لە بڵاوکردنەوەى ناو و وێنەى تۆمەتباران، یان قوربانییەکان وەکو "تاوانبار"، تا ئەوکاتەى لە دادگاییکردنێکى سەربەخۆدا تاوانەکەیان دەسەلمێنرێت.
11- دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەى وێنە و تۆمارى دەنگیى تایبەتیى کەسەکان، دەبێت دواى گەڕانەوە بۆ کەسەکان خۆیان و دواى وەرگرتنى ڕەزامەندیى نووسراو، ئینجا بڵاوبکرێنەوە، بە مەرجێک بڵاوکردنەوەکە ناکۆک نەبێت لەگەڵ چوارچێوەى پرەنسیپە ئیتکییەکانى ئەم پەیماننامە ئاکارییەى "KirkukNow"دا.
12- پێویستە لەسەر میدیاکارانى "KirkukNow"، لە کاتى ڕاپەڕاندنى ئەرکە پیشەییەکانیاندا، ناسنامەى ڕاستەقینەى خۆیان وەکو میدیاکار ئاشکرا بکەن و ئەو بابەتانەیشى کە بە هۆى پیشەکەیانەوە دەستیان دەخەن، موڵکى "KirkukNow"ن و بۆیان نییە بیدەنە کەناڵێکى دیکەى میدیایى.
سەیری ئەم لینكانە بكە بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی (KirkukNow):
https://soundcloud.com/user-557323907/journalism-in-times-of-covid-19-mena
http://www.kirkuknow.com/en/news/61581
http://www.kirkuknow.com/en/news/61667
http://www.kirkuknow.com/ku/news/61662
http://kirkuknow.com/english/?p=21736
http://kirkuknow.com/english/?p=22834
https://www.freepressunlimited.org/en/stories/live-broadcast-prevents-kurdish-population-migration
https://www.freepressunlimited.org/en/news/support-imck-and-the-independent-media-in-iraq
https://wadi-online.org/2018/09/20/wadis-media-partner-kirkuknow/