من شاعیری ئێزیدی (قاسم حسێن)ـم، له پێشبڕكێی گه‌نجانی داهێنه‌ری 2020- خولی شاعیر قه‌یس مهولادا پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ستهێنا، كه به‌چاودێری دار مه‌تین له به‌غدا و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی نوسه‌رانی عیراق و به‌شداری ژماره‌یه‌ك له شاعیرانی نیشتمانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
له دایكبوی ساڵی 1994ی شنگالم، ئێستا له ناحیه‌ی باشیك نیشته‌جێم و له قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێژی ئادابی زانكۆی موسڵ ده‌خوێنم.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016دا ده‌ستمكردووه به نوسینی شیعر، هه‌وڵمداوه و هێشتا هه‌وڵده‌ده‌م باشترین به‌رهه‌م پێشكه‌شبكه‌م، به وه‌رگرتنی بیرۆكه له‌رێی خوێندنه‌وه و به‌دواداچون و هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی شێوازه‌كانی نوسین و به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی له به‌شه‌كه یان ئاشنابون به نوسینی شاعیرانی تر.
چوار كۆمه‌ڵه شیعرم نوسیوه به‌ناوه‌كانی (أصابع لا تُهضم _ هكذا تكلّم التكتك _ أحلام وكوابيس _ وصايا بثياب الحياة) كه دواهه‌مینیان پله‌ی دوه‌می له پێشبڕكێی گه‌نجانی داهێنه‌ردا به‌ده‌ستهێنا.
له پێشبڕكێیه‌كه‌دا شاعیرانی گه‌نجی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداربون و هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعره‌كانیش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری ئه‌كادیمی ناسراوی سه‌ر ئاستی عیراق و نیشتمانی عه‌ره‌بییه‌وه بوو.
له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی وردبینی زمانه‌وانیی و ئه‌ده‌بییه‌وه وه‌ك براوه‌ی دوه‌م هه‌ڵبژێردرام، رێزلێنانهكهش چاپكردنی كتێبێك بوو له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخه‌رانی پێشبڕكێكه بۆ هه‌ریه‌ك له براوه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌م.