سه‌رباری سه‌ختییه‌كانی ژیانی ئاواره‌یی؛ من زیاتر په‌ره‌م به تواناكانم دا و هه‌ر له ئاواره‌ییشدا توانیم حه‌وت خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنم.
ناوم ره‌حمه وه‌عد عومه‌ر، ته‌مه‌نم 20 ساڵه، خه‌ڵكی شاری موسڵم و زیاتر له شه‌ش ساڵه ئاواره‌ی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی پارێزگای دهۆك بوین.
سێ ساڵه سه‌رقاڵی وێنه‌كێشانم، زیاتر كاری پۆرترێت ده‌كه‌م، تائێستا زیاتر له 50 وێنه‌م كێشاوه و له 10 پێشانگه‌دا له شاره‌كانی نه‌جه‌ف، نه‌ینه‌وا، سلێمانیدا به‌شداربوم و حه‌وت خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی سهختییهكانیهوه، من سودم له ئاواره‌یی بینی، كاتی پێدام و وێنه‌ی جوانم كێشا، خه‌ونی منداڵیم له ئاواره‌ییدا كرد به راستی.
خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی نه‌ینه‌وام، له هه‌فته‌یه‌دا دوو رۆژ ده‌چمه ده‌وام و رۆژانی تر وێنه ده‌كێشم، وێنه‌كان به‌شێكیان گوزارشت له خولیای خۆم ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵكه.
به‌های وێنه‌كێشان بۆ خه‌ڵك 25 تا 50 هه‌زار دیناره، راسته به‌هره‌كه‌م بۆته سه‌رچاوه‌ی داهات، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی من بۆ پاره كۆكردنه‌وه نییه.
من ده‌مه‌وێت ببم به وێنه‌كێشێكی به‌ناوبانگ، له پێشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تواناكانم نیشانی جیهان بده‌م.