له چه‌ندین پێشانگه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌شداربوم، به ئامانجی گوزارشتن له نهههمهتییهكان و گه‌یاندنی ئه‌و روداوانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به‌سه‌ر شاره‌كه‌مدا (حه‌دبا)دا هات.
من ره‌سام ئه‌حمه‌د ره‌مزی، 37 ساڵم، زیاتر له پێنج تابلۆم كێشاوه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه تاڵه‌یه شاره‌كه‌م تیایدا ده‌ژی.
له كه‌شێكی خێزانێكی پڕ له هونه‌رمه‌نددا ده‌ژیم، هاوسه‌رگیریم كردووه و باوكی چوار منداڵی بچوكم، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تم و رۆژانه كاتێك بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ده‌چمه ئه‌و شوێنه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه له ئاواره‌یی بنیاتمناوه.
ئه‌وكاته‌ی داعش هێرشیكرد و ئاواره‌ی پارێزگای هه‌ولێر بوین، نه‌متوانی له‌سه‌ر به‌هره‌كه‌م به‌رده‌وامبم، چونكه هیچ پێداویستییه‌كی وێنه‌كێشانم نه‌بوو، بۆیه رومكرده وێنه‌كێشانی دیجیتاڵی، واته وێنه‌كیشان له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه له مۆبایلدا داده‌به‌زێنرێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه بڕیارمدا له تابلۆكانمدا تیشك بخه‌مه سه‌ر بابه‌تی ئاواره‌یی و ئه‌و تراژیدیایه‌ی شاره‌كه‌م پێیدا تێپه‌ڕی، به‌و تابلۆیانه به‌شداری پێشانگه‌ی لهمسات له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و چه‌ندین پێشانگه‌ی دیكه‌ی هونه‌ری له ناوخۆی وڵات‌دا.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له پێشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به یه‌كتری ئاشنا بوین هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر روداوه‌كان و ئه‌و بارودۆخه نه‌بوو كه داعش به‌سه‌ر موسڵدا هێنای.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی نه‌ینه‌وا هیچ پاڵپشتییه‌كی دارایی و مه‌عنه‌وی نه‌كراوین، ته‌نانه‌ت خه‌رجی هاتوچۆ له ناوخۆ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به ئامانجی به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كاندا هه‌ر له‌ئه‌ستۆی خۆمانه.
له‌وكاته‌وه‌ی گه‌ڕاومه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ كار بۆ داهاتوو ده‌كه‌م، تا كار و تابلۆكانم به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی شاره‌كه‌مه بگاته به دورترین شوێنی دنیا.