له‌و بارودۆخه خراپه‌ی ئاواره‌ییشدا، نه‌مهێشت خێزانه‌كه‌م زیاتر گرفتداربون و هه‌رزوو گه‌ڕامه‌وه بۆ كاسبییه‌كه‌ی جارانم؛ ئه‌ویش فرۆشتنی كارتی مۆبایله.
ناوم ئه‌یاد حه‌سه‌ن عه‌لی_ـیه، ته‌مه‌نم 40 ساڵه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم، هه‌ر من وانیم، برایه‌كی دیكه‌شم ناو حسێن_ـه و وه‌ك من له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه.
من له موسڵمانه‌كانی قه‌زای شنگالم، نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه، له گوندی قابوس-ـه‌وه ئاواره‌ی قه‌زای زاخۆ بوین.
له‌وكاته‌وه‌ی ئاواره‌بوین دانه‌نیشتوم، وه‌ك جارانی شنگال، له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی زاخۆ كارتی مۆبایل ده‌فرۆشم.
هه‌موو رۆژێك له 9ی به‌یانییه‌وه تا 3ی دوانیوه‌ڕۆ كاسبی ده‌كه‌م، له‌و ماوه‌یه‌دا 20 تا 30 كارت ده‌فرۆشم، هه‌ر كاتێك 500 دینار قازانجی بۆ من تێدایه.
بژێوی خێزانێكم له‌سه‌ره، دوو خوشك و دوو برا، دایك و باوكم به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه ناتوانن كاربكه‌ن، ئه‌گه‌ر رۆژێك من نه‌چمه كاسبی ئه‌و رۆژه گرفتدارین.
عه‌ره‌بانه‌كه‌ی من و براكه‌م، خێرخوازێك بۆی كڕیوین، پێشتر حسێن-ی براشم كارتی ده‌فرۆشت به‌ڵام ئێستا ئه‌و باری ته‌ندروستی باش نییه و ناتوانێت.
ئێمه نه‌چوینه كه‌مپ و له خانویه‌كی كرێی زاخۆ ده‌ژین، خه‌ڵك زۆر هاوكارمانن به‌ڵام رێكخراوه‌كان هیچیان بۆ نه‌كردوین.
من ناتوانم ده‌ستبه‌داری كاسبییهكهم ببم، به سه‌رما و گه‌رما هه‌ر له شهقامهكاندام؛ ره‌نگه پێدانی موچه یان هاوكارییه‌كی مانگانه لانیكه‌م كه‌مێك له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانمان كه‌مبكاته‌وه.