ناوم ئیبراهیم فیراس، ته‌مه‌نم 20 ساڵه، له منداڵییه‌وه خولیای پیشه‌ی سه‌رتاشیم هه‌بوو، هه‌ستمكرد له‌و بواره‌دا كه له خۆیدا جۆرێكه له هونه‌ر من به‌هره‌م هه‌یه.
له چه‌ند دوكانێكی سه‌رتاشی كارمكرد، ورده‌ورده فێری نهێنییه‌كانی ئه‌و پیشه‌یه بوم، ئه‌وه‌ش له‌نێو هاندانی كه‌سوكار و هاوڕێیهكانمدا.
له‌رێی به‌شداری له خوله‌كانی تایبه‌ت به هونه‌ری سه‌رتاشین، په‌ره‌م به به‌هره‌كانم دا، فێر شێواز و ستایلی نوێی قژبڕین بوم.
دواتر له‌سه‌ر خه‌رجی خۆم دوكانێكم له شاری موسڵ به كرێ گرت و چه‌ندین ئامێر و پێداویستی زۆر نوێ و باشم دابینكرد.
توانیم سه‌رنجی گه‌نجان رابكێشم به‌هۆی ئه‌و شێوازه سه‌یر و نوێیانه‌ی هێنامه موسڵ، له‌كاتی سه‌رتاشیندا وێنه و نه‌خشی جیاواز له‌سه‌ر سه‌ری موشته‌رییه‌كان دروستدهكه.
ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كه‌م به‌هره‌كانیان دیاریبكه‌ن و له‌رێی به‌شداری له خوله‌كانی فێركاریدا په‌ره‌ی پێبده‌ن تا بتوانن كاری پێبكه‌ن و بیكه‌نه ئه‌و پیشه‌ی بژێویشیان دابینده‌كات.