له دوكانێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگه‌وه ده‌ستمپێكرد و ئێستا دوو دوكانم هه‌یه؛ به‌وه‌ش ههلیكارم ره‌خساند بۆ شه‌ش كچ و كوڕی ئه‌و كه‌مپه‌ی چه‌ند ساڵێكه تێیدا نیشته‌جێم.
ناوم موحسین ره‌شۆ موراد (29 ساڵ)ـم، خه‌ڵكی گوندی بۆركهی ناحیه‌ی سنونێی شنگالم و نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه ئاواره‌ی كه‌مپی كهبهرتوی دهۆك بوم.
له ساڵی 2015دا دوكانێكی گه‌وره‌ی جلوبه‌رگی ژنانم كرده‌وه، له‌وێ چوار كرێكاری دانیشتوی كهمپم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانا و دواتر كاره‌كه‌م فراوانتر كرد، دوكانێكی دیكه‌م كرده‌وه و ههلیكارم بۆ دوو كچی ئاواره ره‌خساند.
له دوكانداریدا دوو شت بۆ من گرنگن؛ نرخی گونجاو و قازانجی كه‌م، له‌گه‌ڵ پاك و خاوێنی نێو دوكانه‌كه، چونكه قایلبونی ئاواره‌كان له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
من شه‌شی سه‌ره‌تاییم ته‌واو كردووه، باوكی سێ منداڵم و بژێویم له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه، رۆژانه بایی 100 تا 150 هه‌زار دینار فرۆشمان هه‌یه، له جه‌ژن و كاتی بۆنه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بازاڕمان باشتره.
دوكانه‌كانی من له كه‌مپدا به‌ناوبانگن، جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌و شه‌ش كچ و كوڕه‌ی پێشتر بێكار بون.