داعش له شنگال دوكانه‌كه‌ی سوتاندم، به‌ڵام من وازمنه‌هێنا و له ئاواره‌ییشدا گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌مان كاری خۆم؛ ئێستا جوانكاری و رازاندنه‌وه بۆ كچانی ئاواره ده‌كه‌م.
ناوم گه‌ورێ ره‌شۆ حه‌سه‌ن (25 ساڵ)ـم، خه‌ڵكی گوندی دووگرێی قه‌زای شنگالم و له گوندی باجێدكهنداڵای زاخۆ ده‌ژیم.
له ساڵی 2015ـه‌وه دوكانێكی گه‌وره‌ی ئارایشتگا و جوانكاری خانمان كردۆته‌وه له نزیك كه‌مپی ئاواره‌كان، دوای ئه‌وه‌ی داعش له زێدی خۆم دوكانه‌كه‌ی سوتاندم و زیانی هه‌شت هه‌زار دۆلاری لێدام.
له‌به‌ر كاری جوانكاری وازم له خوێندن هێنا، بڕوانامه‌ی سێی ناوه‌ندیم هه‌یه و له 2012ـه‌وه ئارایشت بۆ خانمان ده‌كه‌م.
ئه‌زمونی نۆ ساڵ كاركردنم هه‌یه، له دوكانهكهمدا سێ كچی تر كارده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كچانی ئاواره روو له ئێمه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی هه‌ژاربێت زۆر هاوكاری ده‌كه‌ین وتائێستا بێبه‌رانبه‌ر 60 بوكمان رازاندۆته‌وه.
من ساڵی رابردوو هاوسه‌رگیرم كرد و هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر هاوكاریم ده‌كات.
دوكانه‌كه‌م خولیا و سه‌رچاوه‌ی بژێویمه؛ به‌ڵام پاره لای ئێمه هه‌موو شتێك نییه، له‌وه‌گرنگتر بۆ ئێمه دڵخۆشكردنی كچانی ئاواره و رازاندنهوهیانه، هێنده جوانیان ده‌كه‌ین هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌ن به‌هۆی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییه‌وه.