خه‌یری جبوری، گه‌نجێكی پارێزگای نه‌ینه‌وایه و دوای نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ، تیمێكی خۆبه‌خشی پێكهێناوه له گه‌نجانی به‌توانای خاوه‌ن به‌له‌م، ماسیگر و مه‌له‌وانی شاره‌زای دیجله.
خه‌یری ناوی له تیمه‌كه‌ی ناوه (شۆڕشی به‌له‌مه‌كان)، له 15 به‌له‌م پێكهاتون و تائێستا توانیویانه 11 ته‌رم ده‌ربهێننه‌وه، دوایینیان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ بوو كه 21ی ئازاری ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ زیاتر له 250 كه‌سی تر له به‌له‌مێكدا له روباری دیجله نقوم بوون.
خه‌یری چالاكوانی مه‌ده‌نییه له ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی باشوری نه‌ینه‌وا، له‌و سنوره‌وه به‌له‌مه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ناوه‌ندی شاری موسڵ، دوای بڕینی نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تر.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت تیمه‌كه‌ی خۆبه‌خشن و سه‌ر به هیچ ئاراسته‌یه‌كی سیاسی نین و له هیچ لایه‌كیشه‌وه پاڵپشتی داراییان نیه، بۆیه كاره‌كه له‌سه‌ر تێچونی تایبه‌تی خۆیانه و زۆرینه‌ی خۆبه‌خشه‌كان ماسیگرن و له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیاندا وازیان له كار و بژێوییان هێناوه.