ناوم سامی سلێمان-ـه، له ساڵی 1976 له‌دایکبوم و ماوه‌ی 27 ساڵه کتێب دەفرۆشم، به‌شی راگه‌یاندنم له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌واوکردووه.
ساڵی 2003 له که‌رکوک کتێبخانه‌یه‌کی بچوکم کرده‌وه، دوای که‌متر له ساڵێک، به‌هۆکاری بونی کتێبی ئاینی قه‌ده‌غه‌کراوه‌وه که‌سانی توندڕه‌و کتێبخانه‌که‌یان سوتاندم.
به‌ڵام من وازم نه‌هێنا، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کان جارێکی‌تر ده‌ستمپێکرده‌وه و ئه‌مجاره‌یان له شه‌قامی کۆماری کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ترم کرده‌وه.
ئێستا ته‌نیا کتێب و بابه‌تی فێربونی زمانی ئینگلیزی ده‌فرۆشم، چونکه زمانێکی گرنگی ئه‌مڕۆیه و پێویسته خه‌ڵکی شاره‌که‌م لێی بێبه‌ش نه‌بن.
هه‌موو رۆژانێکی هه‌ینی، له‌نێو کتێبخانه‌که، چالاکییه‌ک بۆ گه‌نجان رێکده‌خه‌م، تا هه‌ر جاره‌و گفتوگۆی کتێبێک بکه‌ین.