ناوم موئه‌یه‌د رەمەزان-ە، 48 ساڵم، ماوەى ساڵێک دەبێت دوکانى فەلافلم هەیە.
پێشتر بازرگانى هاورده‌كردنی پاسکیل بوم بۆ كه‌ركوك، بەڵام ئیفلاسم کرد و هیچم نەما، دواى ئەوە زۆر بێهیوابوم.
ماوەیەک لە ماڵەوە بێئیش بوم، دواتر بیرم لەوه کردەوه سه‌رله‌نوێ ئیشێک بۆ خۆم بدۆزمەوە.
لەو ماوەیه‌ی کاری بازرگانیم ده‌کرد، هاتوچۆی سوریام دەکرد، هاوڕێیەکم لە حەلەب دوکانى فەلافلی هەبوو لەوێ فێربوم چۆن فه‌لافل دروستدەکرێت. بۆیە بیرم لەوەکردەوە کە خواردنگەیەکى بچوک دروستبکەم و دەستبکەم بەو کارە.
دوکانەکەم لە نزیک شه‌قامی پزیشكان دانا له كه‌ركوك و یەک شاگردم هەیە، رۆژانە کڕیارێکى زۆر سەردانمان دەکەن و داوامان لێدەکەن لقی دیکەش بکەینەوە.
خواردنگەکەم ناونا "دەدوش" ئەوەش هه‌مان ناوی کچەكهمه.
راستە من شکستمهێنا، بەڵام نەوەستام و لە سەرەتاوە دەستمپێکردەوە، ئێستا کارەکەم زۆر خۆشدەوێت و ھەمیشە بە دڵخۆشییەوە خواردنەکان ئامادە دەکەم.
هیوادارم کەس بێئومید نەبێ لە ژیان، چونکە ھه‌ركاتێك دەرگایەک دابخرێت چه‌ند ده‌رگایه‌كی تر ده‌كرێته‌وه.