ناوم عامرە، كڕیارەكانم بە (مامۆستا یان وەستا عامر) بانگمدەکەن. چێشتخانەیەکی بچوکی تایبەت بە نانخواردنی بەیانیانم ھەیە، لەخوا بەزیادبێت، نەک تەنیا لە کەرکوک، بەڵکو لە پارێزگاکانی دیکەی عیراقیش ناسراوم و كڕیارم هەیە؛ خەڵکی بەتایبەت بۆ نانخواردنی بەیانی دێن بۆ لام.
١٥ ساڵان بووم، ئەم پیشەیە فێربووم؛ لە چەندین چێشتخانەی بەناوبانگ، لەوانە، چێشتخانەی "ئەلمەلوییە"ی گەشتیاریی کارمکردووە
بەر لە ١٧ ساڵ، چێشتخانەی تایبەتی خۆم لە کەرکوک کردەوە و ناوم لێنا "عامر بۆ خواردنی بەیانیان"، کە تەنیا بۆ پێشکەشکردنی خواردنی بەیانیانە، رۆژانە لە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانەوە تا ١١ی بەیانی چێشتخانەکەم کراوەیە.
كڕیارەكانم منیان زۆر خۆشدەوێت و بەردەوام سەردانمدەکەن.