ناوم مەحمود ئەبو سائر-ـە، ماوەی 40 ساڵە عەرەبانەیەكی بچوكم هەیە كە هاوینان خورمای لەسەر دەفرۆشم و بە زستانانیش تەمرهند.
ژیانی من هەر لەم بازاڕەوە دەستیپێكردووە، بازاڕی باب سەرای لە موسڵ، لێرە بەردەوام كارمكردووە و لێی دانەبڕاوم، تەنیا ئەو سێ ساڵە نەبێت كە شەڕی تێدا بووە و وێرانكراوە.
بەهەوڵی خاوەنی دوكانەكان، جارێكیتر بازاڕەكە بەڕوی كڕیاراندا بەشێوەیەكی جوانتر كرایەوە، منیش تەنیا رۆژێك رانەوەستام و عەرەبانەكەم لە بازاڕی نەبی یونسەوە بەهاوكاری كوڕەكەم گواستەوە بۆ باب سەرای، دەمەوێت ئەویش ئاشنای ئەم بازاڕە و فێری فرۆشتنی خورما بێت.
لەم بازاڕە خەڵك دەمناسن و كڕیارم هەیە زیاتر لە 20 ساڵە لای من خورما دەكڕێت، راستە جوڵەی بازاڕ سستە بەڵام من لێرە زۆر ئاسودەم و پەیوەستم بەم شوێنەوە.
من لە بەرانبەر مزگەوتی پاشا، لە ناوەڕاستی بازاڕەكەدا عەرەبانەكەم رادەگرم و بە تایبەت لە رۆژانی هەینیدا زۆر باشە، چونكە خەڵكێكی زیاتر لە هەموو گەڕەكەكانەوە بۆ نوێژ روو لەو مزگەوتە مێژوییە دەكەن.
كیلۆیەك خورما لای من بە دوو هەزار و 500 دینارە، سودێكی زۆری هەیە و بە جەژنانیش ماددەیەكی سەرەكییە چونكە كۆلیچەی پێ دروستدەكرێت.. هیوادارم ئەم بازاڕە ببوژێتەوە تا منیش بتوانم لێرە بەردەوامبم.