ناوم محەمەد ماجد مەحمود-ـە، لە شاری موسڵ نیشتەجێم، تەمەن 15 ساڵە و خوێندكاری ئامادەییم، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانی پاسكیلسواریم.
لە هەڵبژاردەی عیراق یاریزانم و لە یەكەمەكانم.
بەشداری چەندین پاڵەوانێتم كردووە لەمساڵدا، لە نێویاندا دوو پاڵەوانێتی لە بەسرە و ناسرییە، بە بەشداری 50 كەس لە پێگەیشتوان توانیم پلەی یەكەم بەدەستبهێنم.
ئێستا سەرقاڵی راهێنانم و هەوڵی زۆر دەدەم وەكو ئامادەكارییەك تا بتوانم بەشداری لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا بكەم كە بڕیارە لە سعودیە بەڕێوەبچێت.
سێ ساڵە من لە قەزا و ناحیەكانی نەینەوا راهێنانی پاسكیلسواری دەكەم، بە تایبەت لە ناوچەی بەنداوی موسڵ و دێری "مار مەتی"، بەوپێیەی ئەو ناوچانە بەرز و نزمی تێدایە، هەموو خەرجییەكیشم هەر لەسەر خۆم بووە و هیچ پاڵپشتییەكی حوكمی نەكراوم.