ناوم عه‌بدولڕه‌حمان ده‌روێش جه‌عفه‌ره، 73 ساڵم، ماوەى 52 ساڵە کاری خۆشنوسی دەکەم. له کۆتایی په‌نجاکاندا له ناوه‌ندى ئیمام قاسم كاری خۆشنوسیم دەكرد، ئه‌وکات بۆیاخى (پاوده‌ر)بوو.
پاشان لە ساڵى 1967 و له سه‌رده‌مى سەرۆكایەتی عه‌بدولڕه‌حمان عارف، بۆ ئه‌وه‌ى دابمه‌زرێم پێویستم به بڕوانامه‌ى ناوه‌ندى بوو، بۆیە رۆیشتمە به‌غدا بۆ بەشداریکردن له تاقیکردنه‌وه‌کان و له کۆى 421 قوتابى توانیم پله‌ى یه‌که‌م به‌ده‌ستبهێنم. ماوەى چەندین ساڵ لە دادگاى کەرکوک کارم کردووە، وەک عەریزەنوس، تەنانەت ئەوکاتەی لە سەربازى بوم وەک نوسەری فەرماندەیی و بارەگا کارم دەکرد.
ساڵی 1984 دوکانێکى خۆشنوسیم دانا، تائێستاش بەردەوامم، سەردەمى ئێمە ئەم داهێنانە تازانەى ئەمڕۆ نەبوو، خەڵک پشتى بەخۆیی و تواناى خۆی دەبەست. ئێستا خەڵك هەر بە کۆمپیوتەر و مۆبایل دەنوسێت، ئەگەر شتێک بنوسێت بە دەست و خەتى راستەقینەى خۆى، زۆرجار خۆشی لێى تێناگات. من ئێستاش ستایلی كۆنی خۆم لەكارەكەم بەردەوامم.
به (قه‌له‌مى ره‌ساس، قامیش و پلاستیک) دەماننوسی، دیوانى شیعریم بۆ هه‌ریه‌ک له شاعیران (ئهسیریى، سابیریى و یوسف زه‌نگه‌نه...) نوسیوە، لە دوای ساڵى 2003وە له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆم زۆربه‌ى تابلۆکانى فه‌رمانگه حکومییەکانم كرد بە كوردی.