مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، داوا له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد، داوا له حكومه‌تی عیراقیش ده‌كات، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی بهێنێت له پارێزگاكه.
ئه‌و دوو داوایه‌ی یه‌كێتی له كه‌ركوك، له راگه‌یه‌نراوێكیدا هاتووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئازار بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی "داواكارین له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و پارتی به‌زوترین كات بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد".
داواكارین له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و پارتی به‌زوترین كات بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد
هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كات، بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی نائاسایی سه‌ربازی بهێنێت".
ئه‌و داواكارییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی ده‌ربڕینی یه‌كێتی بۆ رێكخستنی بۆنه‌كانی ئازار و نه‌ورۆز له پارێزگاكه ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كانی تری كه‌ركوك.
په‌یامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یی و پارتی دیموكرات، له‌كاتێكدایه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا له كۆبونه‌وه‌دان له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باردوخۆی كه‌ركوك له نێویاندا كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك.