پۆلیسی فیدراڵی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی گونده‌كانی داقوق ده‌كات، به‌ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا دروستبووه، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی سنوره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، به چه‌كی قورس و سوكه‌وه له گونده‌كانی تۆپزاوه، زه‌نقر و عه‌لی سه‌رای جێگیربون له باشوری قه‌زای داقوق، كه له رابردوودا ئه‌و سنوره روبه‌ڕوی چه‌ندین روداوی جیاوازی ئه‌منی بۆته‌وه.
حسێن ده‌روێش، فه‌رمانده له لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هێزێكی زۆری پۆلیسی فیدراڵی به چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس و سوكه‌وه له‌و گوندانه جێگیربون، دوای ئه‌وه‌ی فه‌وجی كاكه‌یی حه‌شدی شه‌عبی كشانه‌وه و بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا دروستبوو".
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه له ئێستادا سه‌قامگیری بۆ سنوره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و مه‌ترسی نه‌ماوه.
كاكهییەکان كه زۆرینه‌یان له گونده‌كانی داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك نیشته‌جێن)، له چه‌ند مانگی رابردوودا روبه‌ڕوی هێرشی چه‌كداری، كوشتن و رفاندن بونه‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌شێكیان ئاواره‌بون.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، جوتیارێكی گوندی عه‌لی سه‌رای-یه له داقوق و ده‌ڵێت ترس و دڵه‌ڕاوكێی جارانیان نه‌ماوه، بۆ (كه‌ركوك ناو) زیاتر رونیكرده‌وه "دوای هاتنی ئه‌و هێزه تاراده‌یه‌ك هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین و ده‌توانین شه‌وان به ئارامی بخه‌وین، چونكه ئه‌و هێزه بڵاوه‌یانپێكراوه و بۆشایی ئه‌منییان پڕكردۆته‌وه".
به‌رده‌وامی روداوه‌كانی داقوق، دوای نه‌مانی رێكخراوی داعش بوو له سنوره‌كه‌دا، سه‌رباری به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه.
له‌ئێستادا ده‌وروبه‌ری گونده‌كانمان پارێزراوه و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین
شڤان ئازاد، ئه‌نجومه‌نی گوندی زه‌نقر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌ئێستادا ده‌وروبه‌ری گونده‌كانمان پارێزراوه و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین، بۆیه داوا كراوه ئه‌و خێزانهیشی به‌هۆی مه‌ترسیه‌وه ئاواره‌بون بگه‌ڕێنه‌وه".
له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه ئه‌منیه‌كان و هێرشی چه‌كداری، ده‌یان خێزانی كاكه‌یی له گونده‌كانی داقوقه‌وه ئاواره‌بون و هێشتا به‌شێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌ید جه‌لیل، جوتیارێكی ناوچه كاكه‌ییه‌كانی داقوقه و ده‌ستیكردۆته‌وه به كێڵانی زه‌وییه‌كانی، دوای بڵاوه‌پێكردنی هێزی زیاتر، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هاتوچۆی شەوانیش لە ئێستادا ئاساییه له گونده‌كانه‌وه بۆ سه‌نته‌ری داقوق كه پێشتر به‌هۆی مه‌ترسی داعشه‌وه قه‌ده‌غه كرابوو".
حه‌شدی شه‌عبی كاكه‌یی، كه پێشتر به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی فیدراڵی له سنوره‌كه‌دا بون، كۆتایی ساڵی رابردودا له گونده‌كانی داقوق كشانه‌وه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی مانگانه‌وه.
ئومێد حسێن، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی حه‌شدی شه‌عبی كاكه‌یی له قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائیستا هێزه‌كه‌مان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ین له به‌غدا چونكه به‌ڵێنمان پێدراوه شایسته داراییه‌كانمان بۆ خه‌رجبكرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا هه‌یه كه ئێستا له جێگاكانی ئه‌وان جێگیربون و له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا پێكه‌وه ئه‌و سنوره ده‌پارێزن.
قەزای داقوق، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.