ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، داوای ناردنی هێزی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان و به‌پێویستیشی ده‌زانن، ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پێكبهێندرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئازار له شاری كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه له ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تیی عه‌ره‌ب پێكهاتووه، دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست.
راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و سه‌ركرده له‌و ئه‌نجومه‌نه به رۆژنامه‌نوسانی وت "ئومێدەوارین ئیدارەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ ئیدارەدانی شارەكە و هەمو لایەنێك تێیدا به‌شداربن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و لیژنه‌یه‌دا كه بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركوك پێكهێنراوه، هیوای خواست له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتودا بگه‌نه رێككه‌وتن.
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركوك به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان داواده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بێت، له كاتێكدا كورد ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
دژی ئه‌وه‌ین كه‌ركوك ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی
حاته‌م تائی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و داوایكرد، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكرێت به ئامانجی روبه‌روبونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داعش و نه‌هێشتی مه‌ترسییه‌كان.
هه‌روه‌ها له خاڵێكی تری به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا هاتوه "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌ین كه‌ركوك ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی".
داوای ئه‌وه‌ش له ناوه‌ند و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كاربكه‌ن بۆ ئازادكردنی ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی دژ به داعش خاپوركراون.
عه‌ره‌بی كه‌ركوك، زۆرینه‌ی حزبه‌كانیان له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی" كۆبونه‌ته‌وه و له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له ئایاری ساڵی رابردوودا، به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداربون و توانییان سێ كورسی به‌ده‌ستبهێنن.