دواین رۆژه‌كانی خه‌لافه‌ته له نێو خاكی سوریا، داعش ده‌یه‌وێت به مازن سه‌لیم و هاوڕێكانی شه‌ڕی نه‌یاره‌كانی بكات له كۆتا مۆڵگه‌یدا له باغۆز له خۆرئاوای فورات، مازن ناچارده‌كرێت پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو ببه‌ستێت و ئاماده‌بێت بۆ كارێك كه هه‌رگیز بیری لێنه‌كردۆته‌وه.
به‌یانییه‌كی زووی شوباتی ئه‌مساڵ، رۆژێكی پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت بۆ مازن و هاوڕێیه‌كانی، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری ئه‌و پشتێنه بۆمبڕێژكراوانه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعش بۆیان به‌ستون و ئاماده‌یان كردون بۆ خۆته‌قاندنه‌وه به چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات – هه‌سه‌ده-، كه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانانی دژ به داعش دوا شه‌ڕی ئه‌و گروپه ده‌كه‌ن.
مازن سه‌لیم، له‌نێو 14 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدایه، له 10 ساڵیه‌وه راهێنانی جۆراوجۆری له‌سه‌ر چه‌كه قورسه‌كان و چۆنیه‌تی خۆته‌قاندنه‌وه پێكراوه، له‌وكاته‌وه‌ی داعش له گونده‌كه‌یدا له نزیك خانه‌سور له شنگال رفاندنیان و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی له‌نێو ئه‌و رێكخراوه و له‌ژێر زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژیدا به‌سه‌ربرد، تا له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه باغۆز.
رۆژه‌كه زۆر جیاوازه و دۆخه‌كه‌ش به‌هه‌مانشێوه، له‌نێو ئه‌و ترس و شه‌ڕه قورسه‌دا، مێردمنداڵه‌كان به ناچاریی سه‌ر بۆ فه‌رمانه‌كه ده‌له‌قێنن، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌ك له‌نێو مێشكی مازن-دا دروست ده‌بێت.
"چه‌كداره‌كانی داعش وتیان ئێوه ئه‌مڕۆ خۆتان ده‌ته‌قێننه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ژن و خه‌ڵكی باغۆز تێكه‌ڵیان كردین و به ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌ڕێكراین، به‌ڵام ئێمه بیرۆكه‌كه‌ی خۆمان (خۆ رزگاركردن) جێبه‌جێكرد و خۆمان راده‌ستی هه‌سه‌ده كرد و پشتێنی بۆمبڕێژكراومان فڕێ‌دا"، مازن وایوت
چیرۆكی مازن له‌گه‌ڵ داعش
مازن سه‌لیم عه‌لی، ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 ساڵ بوو، كاتێك له 3ی ئابی 2014دا داعش هێرشیكرده سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری له خۆرئاوای موسڵ و به‌هۆیه‌وه، له‌گه‌ڵ دایك و باوك و برایه‌كیدا كه‌وتنه ده‌ست ئه‌و رێكخراوه.
مازن، خه‌ڵكی گوندی باشوک بوو سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سور، نزیكه‌ی دوو مانگ له گونده‌كانی ته‌ل به‌نات و كۆجۆ زیندانی بوو، ئه‌و وتی "زۆر ده‌ترسیان نه‌مانده‌زانی چیمان لێده‌كه‌ن".
دوای دوو مانگ مانه‌وه له ته‌لعه‌فه‌ر و موسڵ، مازن له دایك و باوك و براكه‌ی جیاده‌كرێته‌وه.
"ناخۆشترین رۆژ بۆ من ئه‌وكاته بوو كه له‌دایك و باوك و براكه‌م جیایانكردینه‌وه.. زۆر بێتاقه‌ت بوم و ده‌گریام، به‌ڵام نه‌متوانی هیچ شتێک بکه‌م هه‌ر له‌و رۆژه تائێستا باوک و براکه‌ی خۆمم نه‌مبینیوه، زۆر بیریان ده‌که‌م"، مازن وایوت.
دایكی مازن له تشرینی یه‌كه‌می 2016 رزگاركراو ئێستا له‌كه‌مپی ئاواره‌یی له‌گه‌ڵ مازن پێكه‌وه ده‌ژین.
مازن له‌سه‌ر چه‌كی قورس راهێنانی پێده‌كرێت
مازن و ده‌یان منداڵی تری ئێزیدی، له ته‌لعه‌فه‌ر - خۆرئاوای موسڵ -، راهێنانی جۆراوجۆریان پێده‌كرێت له‌سه‌ر جۆره‌كانی چه‌ك، هه‌روه‌ها خوله‌كانی قورئان خوێندن ده‌بینن و داوایان لێده‌كه‌ن ئاینه‌كه‌یان بگۆڕن.
مازن وتی "زیاتر له ساڵێک و نیو به‌رده‌وام راهێنانمان پێكرا، له‌سه‌ر دۆشكه، ئاڕ بی جی و بیكه‌یسی، هه‌روه‌ها وانه‌ی تایبه‌تمان هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆته‌قاندنه‌وه له‌ناو خه‌ڵکدا، هه‌ر منداڵێک به‌شداری نه‌کردبا له راهێنانه‌کان به توندی لێیان ده‌دا".
"رۆژانه وانه‌ی خوێندنی قورئانمان هه‌بوو، چه‌ند کتابێکی تری عه‌قیده‌یان به ئێمه ده‌وته‌وه"، زیاتر وتی "ده‌یانوت ئێوه کافرن و ده‌بێت ببنه موسوڵمان و فێری نوێژ و قورئان خوێندن ببن".
"چما شتێك به‌سه‌ر شنگالدا هاتووه؟"
مازن سه‌لیم، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له كۆتایی شوباتی رابردوو، یه‌كه‌م پرسیاری له‌باره‌ی شنگاله‌وه بوو، "شتێك به‌سه‌ر شنگالدا هاتووه"؟ به‌و پرسیاره زومی كامێرا‌كان له‌نێو 10 منداڵی رزگاربوی ده‌ستی داعش چووه سه‌ر مازن.
مازن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو کاتێک بیری شنگالم ده‌کرد، بۆیه کاتێک گه‌یشتینه ناو هێزه‌کانی په‌که‌که، یه‌که‌م پرسیارم ئه‌وه‌بوو چی به‌سه‌ر شنگالدا هاتووه، لای من شنگال زۆر زۆر گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ك خۆشه‌ویستی دایك و باوك".
مازن له‌ژێر كاریگه‌ری داعشدا ناتوانێت به باشی به زمانی كوردی قسه‌بكات و ده‌ڵێت "چه‌کدارانی داعش به عه‌ره‌بی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کردین و نه‌یانده‌هێشت به زمانی خۆمان قسه‌بکه‌ین، ئێستاش چه‌ند مانگێكم پێویسته تا بتوانم به زمانی خۆمان قسه‌بکه‌م"، بۆیه هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد.
ژیانی مازن لای داعش
مازن ژیانێكی سه‌خت له‌ژێر خه‌لافه‌تی داعشدا به‌ڕێده‌كات له‌و پێنج ساڵه‌ی كه نه‌یده‌توانی خۆی رزگاربكات، برسێتی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ناچاركردن بۆ به‌شداریكردن له مه‌شقه قورسه‌كان.
دهۆك/8ی ئازاری 2019/مازن سه‌لیم له كه‌مپی كه‌به‌رتوو له قه‌زای زاخۆ فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
مازن چه‌ند چیرۆكێكی خۆی باسكرد له‌و پێنج ساڵه‌یدا، له‌نێویاندا كاتێك له شارۆچکه‌ی باغۆز له سوریا بووه، له‌گه‌ڵ ده‌یان منداڵی تردا له‌نێو خێمه‌یه‌كی زۆر كۆندا ژیانی كردووه و وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نێو خێمه‌كه‌دا ده‌ربچوینایه به توندی لێیان ده‌داین".
"رۆژێک من له خێمه‌که ده‌رچوم بۆ ده‌ره‌وه، چه‌کدارانی داعش به‌وه‌یانزانی و زۆر به توندیی و به قامچی لێیاندام... ئه‌و رۆژه زۆر گریام و هاوارمکرد رزگارم بکه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت خواردنه‌كه‌یان زۆر پیسبووه، ته‌نیا نیسك و نۆكاویان پێیداوه و چا خواردنه‌وه نه‌بووه، "زۆر كات له‌به‌ر پیسی خواردنه‌که نه‌خۆشده‌که‌وتین".
مازن له 8ی ئازاری 2019 كاتێك تیمی (كه‌ركوك ناو) قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی کانیا سپی-ی كرد له که‌مپی که‌به‌رتوو له قه‌زای زاخۆ.
"زۆر خۆشحاڵم که هاتومه‌ته ئه‌م قوتابخانه‌یه... منیش حه‌زده‌که‌م وه‌کو ئه‌و فێرخوازانه ده‌ست به خوێندن بکه‌مه‌وه"، زیاتر وتی "ئێستا هیوام ئه‌وه‌یه چۆن به‌دایكم شادبومه‌وه، به باوك و براكه‌شم شادببمه‌وه".