كاروان ساڵحی، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) و تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له كه‌ركوك كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كه‌فاله‌ت ئازادكران، دوای شه‌ش كاتژمێر له مانه‌وه‌یان به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عیراقه‌وه.
كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایار، كاروان ساڵحی له‌كاتی روماڵكردنی روداوه‌كه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبز ده‌ستبه‌سه‌ركرا، پاش لێكۆڵینه‌وه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ ئاسۆ ئه‌حمه‌د په‌یامنێری ئێن ئاڕتی و هاوتا به‌هرۆز كامێرامانی ئه‌و كه‌ناڵه ئازادكران.
كاروان، له دواین په‌یوه‌ندیدا دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ ئۆفیسی (كه‌ركوك ناو)، وتی "هێزێكی سوپای عیراق له‌كاتی روماڵكردن رایانگرتین و وتیان ره‌زامه‌ندیتان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوكه‌وه پێنه‌دراوه".
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی باره‌گای فه‌وجی مغاویری فرقه‌ی 14 كرا له شه‌ناغه له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
دوای شه‌ش كاتژمێر له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی و هه‌وڵه‌كانی (كه‌ركوك ناو) بۆ ئازادكردنی، له‌لایه‌ن سوپای عیراقیه‌وه راده‌ستی پۆلیسی سه‌رگه‌ڕان كرا و كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، به كه‌فاله‌ت ئازادكرا تا سبه‌ی چوارشه‌ممه دادگا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی بدات.
كاروان ساڵحی، یه‌كێكه له رۆژنامه‌نوسه پیشەییەكانی كه‌ركوك و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (كه‌ركوك ناو)وه وه‌ك په‌یامنێری كه‌ركوك كارده‌كات.
(كه‌ركوك ناو)، مۆڵه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه و له ئیداره‌ی كه‌ركوكیش ماڵپه‌ڕێكی تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایار، ئاڵۆزی له نێوان هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له گوندی په‌ڵكانه‌ی كه‌ركوك رویدا و به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی نێو گونده‌كه، هێزێكی سوپای عیراق به هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه دهستتێورهدانیان كردووه به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له شوێنی روداوه‌كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه ده‌ستگیركران.