ئیدارەی كەركوك بڕیاریدا دوای دروێنەكردن ئەو زەوییە كشتوكاڵییانەی لە ناحیەی سەرگەڕان ناكۆكییان لەسەرە سڕبكرێن، تاوەكو دادگا بڕیاری كۆتاییان لەسەر دەدات.
ئەو بڕیارە لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشی راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هات كە ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار بە ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، قایمقامی دوبز و نوێنەرانی ژمارەیەك جوتیاری گوندی پەڵكانە و شارەزا بەڕێوەچوو.
لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی پارێزگاری كەركوكدا هاتووە "لەپێناو سەقامیگری ئاشتی كۆمەڵایەتی، ئیدارەی كەركوك چارەسەری یاسایی و جێی رەزامەندی دەخاتەڕوو كە هەردولا لە جوتیارانی كورد و عەرەب پێی رازین".
هەروەها هاتووە "بە رێككەوتنی هەمووان رەزامەندی نیشاندرا بۆ پێدانی ماف بە جوتیاران تاوەكو بەرهەمەكانیان دروێنە بكەن لە ئەمساڵدا، دواتر ئەو زەوییانەی ناكۆكییان لەسەرە سڕبكرێن تاوەكو لەڕوی یاساییەوە یەكلاییدەكرێنەوە و داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بكرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی".
هەر بەپێی بڕیارەكەی ئیدارەی كەركوك كە تیایدا جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی جوتیارانی هەردولا پێی رازین، "ناكۆكییەكان لەسەر ئەو زەوییانە لەڕێی بڕیارەكانی دادگاوە دەبێت ئەوەش پلەی كۆتاییەو هەموو ئەو نوسراوانەی تائێستا لەبارەی زەوییە كشتوكاڵییەكانەوە دەركراون هەڵدەوەشێنرێنەوە"، زیاتر هاتووە "بڕیاری دادگا هەرچییەك بێت دەبێت ئیدارەی ناحییە و جوتیارانی كورد و عەرەب پێوەی پابەندبن".
بڕیاری دادگا هەرچییەك بێت دەبێت ئیدارەی ناحییە و جوتیارانی كورد و عەرەب پێوەی پابەندبن
ئەو بریارە دوای ئەوە هات كە خه‌ڵكی گوندی په‌ڵكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، 14ی ئایار، چه‌ند كاتژمێرێكی ئاڵۆزییان به‌ڕێكرد، كاتێك زیاتر له 100 هاوڵاتی هۆزی شه‌ممه‌ر به حه‌وت ئۆتۆمبێلەوە گه‌یشتونه‌ته گونده‌كه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ریان و داوایانكردووه، ئه‌و سنوره بهجێبێهێڵن.
هێشتا رون نییە ئایا تەواوی خەڵكی گوندی پەڵكانە بەو بڕیارەی ئیدارەی كەركوك رازی دەبن یان نا.
گوندی په‌ڵكانه، ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 25 ماڵی تێدایه و روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 60 هه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌پیتی كشتوكاڵی و نه‌وتی تێدایە.
ئه‌و گونده و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سه‌رگه‌ڕان، لەساڵی 1975 و سه‌رده‌می حوكمی به‌عس، چه‌ندجارێك روبه‌ڕوی پرۆسه‌ی "ته‌عریب" بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به گواستنەوەی هاوڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی خۆیان و نیشتەجێكردنی هاتوانی عەرەب لە جێگەیاندا.