نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان له كه‌ركوك، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن رۆڵیان هه‌بێت له چاره‌سه‌ر و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی پارێزگاكه‌دا، له‌نێویاندا دانانی پارێزگار، راگرتنی گۆڕینی دیموگرافیای شاره‌كه و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی.
ئه‌و داوایه‌ی لێپرسراوانی سیاسی كورد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات له‌گه‌ڵ تیمی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق (یونامی)، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكاری حزبه كوردییه‌كان بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی پێشتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
كۆمەڵ سەرمەد، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی - هەرێمی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ته‌وه‌رێكدا باسمان لەو هەڵمەتی تەعریبە كرد كە بەجدی هەڕەشە لە گۆڕینی دیموگرافیای كەركوك دەكات، بە ئاشكرا بە یونامی-مان وت ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردهوام بێت، چونكه عه‌ره‌بی زۆری ناوچه‌كانی تر هێنراونه‌ته شاره‌كه".
له كۆبونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی حزبه كوردییه‌كان و یونامی، باس له پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان كراوه له كه‌ركوك، "تائێستا له بارودۆخی سه‌ربازیدایه و داوامانكرد هاوكاربن تا دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته ده‌ست هێزه‌كانی ناوخۆ و رۆڵیان هه‌بێت له دانانی پارێزگارێكی كورد".
دۆسیه‌ی دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، نزیكه‌ی دوو ساڵه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند وه‌فدی دانوستانكاری هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكرات و یه‌كگرتوی ئیسلامی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام رێككه‌وتنی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان.

شوان محه‌مه‌د، لێپرسراوی كۆمیته‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له كه‌ركوك و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه، ده‌ڵێت له دانیشتنه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان بووه، داوایان له یونامی كردووه بێلایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخێكی شاره‌كه‌دا بكه‌ن و ببنه چاو‌دێر.
"باسمان له بارودۆخی سه‌ربازی كه‌ركوك كرد، به‌وپێیه‌ی سیمای شاره‌كه بۆته سه‌ربازگه، له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی پارێزگار و بڕیاری تاكلایانهی ئیداره به‌بێ راوێژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا" به‌وته‌ی شوان.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوكیان گرته ده‌ست و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم كشانه‌وه، له‌وكاته‌وه پارتی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه به پاساوی نائاسایی بارودۆخه‌كه، به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا په‌كیكه‌وتووه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ یونامی، باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بووه به كه‌ركوكیشه‌وه، كه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.
هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی له كه‌ركوك وتی "وه‌ك حزبه‌كان وتمان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دا نین، بۆیه داوای هاوكاریمان كرد تا هه‌موار بكرێته‌وه" كۆمەڵ سەرمەد ده‌ڵێت؛ یونامی پشتگیری هەر دەسپێشخەرییهكیان كردووە ئاڕاستەیان بكرێت، بەو مەرجەی هیچ لایەنێك لە كەركوك مافی لایەنێكی تر نەخوات، برایەتی و پێكه‌وه‌ژیانیش لە كەركوك بپارێزرێت.
له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كه ئه‌مساڵ هه‌موار كرایه‌وه، له بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 35ی تایبه‌ت به كه‌ركوك، داواكراوه وردبینی بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران بكرێت، له‌رێی به‌راوردی نێوان هه‌ردوو تۆماری كۆبۆنی خۆراك و باری شارستانی، تا ئه‌و ناوانه‌ی له هه‌ردوكیاندا نیه بسڕدرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش جێی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی كوردی نیه.
لێپرسراوه‌كه‌ی زەحمەتكێشان وتی "ناڕەزایەتی خۆمان له‌سه‌ر یاساكه گه‌یانده یونامی، به تایبه‌تی بڕگەی 35ی تایبه‌ت به كه‌ركوك.. وەك لایەنی كوردی ئامادەین بۆ هەڵبژاردن بەڵام دەبێت ئەو یاسا هەمواربكرێتەوە، چونكە كورد لەم شارە دەنگی زۆری كورد دەفەوتێت".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك، به‌بێ پارتی، له دوایین كۆبونه‌وه‌دا له 9ی ئه‌یلول، بڕیاریاندا هه‌موویان به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.