دێر و که‌نیسه‌کان له ناحیه‌ی ئه‌لقوش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جگه له شوێنێک بۆ خواپه‌رستیی و نزاکردن، بونه‌ته شوێنی گرنگی گه‌شتیاریی بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ له‌ناوبردنی، هێشتا شوێنه‌واری گرنگن و ماونه‌ته‌وه.
دێر ربان هورمز، یه‌کێکه له به‌ناوبانگترين دێره‌کان له عیراق، که ده‌که‌وێته ئه‌لقوش سه‌ر به قه‌زای تلکێف له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌لقوش زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کریستیانین و به گرنگییه‌وه باسی ئه‌و شوێنه‌واره ئاینییه مێژوییه ده‌که‌ن، گۆڕی که‌سایه‌تییه‌کی دیاری ئاینی ناوچه‌که‌ی لێیه.
شوکری یه‌عقوب شێخۆ، که‌سایه‌تییه‌کی دیاری ئاینی ئه‌لقوش، له‌گه‌ڵ تیمی (که‌رکوک ناو)، دێر رهبان هورمز-ی به‌سه‌رکرده‌وه و وتی “ئه‌م دێره له به‌ناوباگترین دێره‌کانه له عیراق و ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌کی زۆر له دێر و که‌نیسه له ناحیه‌ی ئهلقۆشدا بونیان هه‌یه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م جیاوازه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی که زۆر کۆنه”.
وتیشی “به شوێنه‌وارێکی گرنگ ده‌ناسرێت که ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌شتیارانی ناوخۆی کوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وش سه‌ردانی ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نیا کریستییانه‌کان به‌ڵکو ئایینه‌کانی تریش”.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرنگی دێری رهبان هورمز، ئه‌وه‌یه توانای کۆکردنه‌وه‌ی ئاینه جیاوازه‌کان و گه‌شتیارانی هه‌یه له‌یه‌ککاتدا، هه‌ندێک بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیان ده‌چنه ئه‌و دێره، به‌شێکی تری بۆ نزاکردن و هه‌ندێکی تریش ته‌نیا لایه‌نه مێژوویه‌که‌یی و هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێنه‌که سرنجیانڕادهکێشێت.
ئه‌لقوش له ساڵی 1918 بووه یه ناحیه، سه‌ر به قه‌زای تکلێف-هو ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕوی شوێنه‌وار مێژوویه‌کانه‌وه.
دێر رهبان هورمز، ده‌که‌وێته باشوری رۆهه‌ڵاتی ئه‌لقوش به دوری 3کم له‌سه‌ر چیای ئه‌لقوش.
دێره‌که له‌لایه‌ن دوو پاشای ئاشوری دروستکراوه، مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 640ز، هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌رخی حه‌وته‌می کۆچی.
چه‌ندین جار دێر رهبان هورمز، روبه‌ڕوی هێرشی گروپ و خێڵه‌کان بۆته‌وه، له‌وانه هێرشی ته‌یمورله‌نگ له ساڵی 1393ز، هه‌روه‌ها مه‌مالیکی تورکی (مراد بیغ) له ساڵی 1508ز، وه‌ک شوکری یه‌عقوب شێخۆ وایوت.
سه‌هلا سه‌عید، که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له موسڵ-ه‌وه بۆ دێر رهبان هورمز هاتبوو، به (که‌رکوک ناو)ی وت “به‌ڕاستی شوێنێکی زۆر سه‌رنجڕاکێشه و زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد بتوانین سه‌ردانی ئێره بکه‌ین”.
سه‌هلا له‌سه‌ر گۆڕی رهبان هورمز، وه‌ستابوو و ئاسنێکی سه‌ر گۆڕه‌که‌ی له‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌یی کرده ملیی و بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ک چاوه‌کانی داخست، دواتر وتی “داوام له خوای گه‌وره کرد ئه‌وه‌ی له دڵمدایه بیهێنێته‌دی”.