كریستیانەكانی کۆمهڵگەی تلسقوف، ئامادەكارییەكانیان تەواوكرد بۆ كریسمس و ساڵی نوێی زایینی. ماڵەكانیان بە داری كریسمس رازاندۆتەوە، شرینییان ئامادەكردووە و خواردنی فۆلكلۆری لێدەنێن.
تلسقۆف، دانیشتوانەكەی كریستیانین، بەدوری 30كم دەكەوێتە باكوری موسڵ لە دەشتی نەینەوا و لەسەر رێگای ناحیەی ئەلقوش و قەزای تلكێف.
كۆمەڵگەكە، دوو كەنیسەی تیایە (مار یەعقوب و مار گۆرگیس)، ئەو ناوچەیە لە ساڵی 2014 كەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش و خانوو و شوێنە پیرۆزەكانی ئایینی مەسیحی تیادا خاپوركران.