ده‌زگای میدیایی (كه‌ركوك ناو)، یه‌كه‌مین كتێبی چاپكراوی به‌ناونیشانی "کاکەییەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا" بڵاوده‌كاته‌وه، كه 24 راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له خۆده‌گرێت.
ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له مه‌راسیمێكدا بوو، كه سێشه‌ممه 9ی شوباتی 2021، له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی رزگاری له ناوه‌ندی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك) به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیرۆك و راپۆرته‌كانی ناو كتێبه‌كه، هاوڵاتیانی كاكه‌یی، رۆژنامه‌نوسان و لێپرسراوانی ئیداری، سه‌ربازی و حزبی.