بەوێنە: شاجوانی عیراق گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی

ماریا فەرهاد، كە لە 29ی تەمموز وەكو شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2021 هەڵبژێردرا، گەڕایەوە ناحیەی قەرەقوش لە دەشتی نەینەوا و لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە پێشوازی لێكرا.

ماریا لە پێکهاتەی ئایینی کریستیانی و خەڵکی دەشتی نەینەوایە، پێنجشەممە 12ی ئاب گەیشتە ناحیەی قەرەقوش زێدی لە دایكبون و نیشتەجێبونی و لەلایەن خەڵكەوە بە گۆرانی و موزیك و لەبەركردنی جلی رەسەنی كریستیانی پێشوازی لێكرا.

تەحسین حەداد، سەرۆکی لقی نەینەوای سەندیکای هونەرمەندانی عیراق بە (کەرکوک ناو)ی وت "مەراسیمێكی شایستەمان بۆ شاجوان رێكخست، لە هۆڵی سینەمای قەرەقوش  چەندین بڕگەی هونەریمان پێشكەشی شاجوان و ئامادەبوان كرد، كە لە خەڵكی قەرەقوش و هونەرمەندان و رۆشنبیرانی ناوچەكە پێكهاتبون".

"جێگای شانازییە بۆ ئێمە کە کچێکی دەشتی نەینەوا بووە بە شاجوانی عیراق، بەهەموو توانایەکانی خۆمان پشتگیریی و هاوکاری ئەو دەبین و خەڵاتی رێزلێنانمان پێشكەشكرد".

بەوێنە: شاجوانی عیراق گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی
نەینەوا/ 12ی ئابی 2021/ ماریا فەرهاد، شاجوانی عیراق بۆ ساڵی 2021 گەڕایەوە ناحیەی قەرەقوش. فۆتۆ: مەتی کەزیا

وێنه‌

جەژنى قیامە له نەینەوا و کەرکوک
جەژنى قیامە له نەینەوا و کەرکوک
چوارشەممەی سور له‌ لالش
چوارشەممەی سور له‌ لالش
مه‌راسیمی ده‌رهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له‌ په‌رستگای لالش
مه‌راسیمی ده‌رهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له‌ په‌رستگای لالش
جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی ئاشوورییەکان لە دهۆک
جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی ئاشوورییەکان لە دهۆک
قشڵەى کەرکوک مەترسی ڕوخانى هەیە
قشڵەى کەرکوک مەترسی ڕوخانى هەیە
ئەو خێزانانەى دەست لەبخێوکردنى گامێش هەڵناگرن
ئەو خێزانانەى دەست لەبخێوکردنى گامێش هەڵناگرن
نه‌ریتێکی نوێی عاشقانه‌ له‌سه‌ر پردێکی کۆن
نه‌ریتێکی نوێی عاشقانه‌ له‌سه‌ر پردێکی کۆن
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT