به‌خسپاردنی روفاتی 104 ئێزیدی له‌ شنگال

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی 104 هاوڵاتی ئێزیدی له‌ گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال. 

له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه‌ 6ی شوباتی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی داعش، پیاوانی ئایینیی، لێپرسراوانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بون.

روفاته‌كان له‌ به‌غداوه‌ به‌ مه‌راسیمێكی ره‌سمی ره‌وانه‌ی شنگال كرانه‌وه‌، دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كانی پشكنین و ناسینه‌وه‌یان له‌ پزیشكی دادوه‌ری.

ئه‌و 104 هاوڵاتییه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژراون و له‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی كۆجۆ ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌.

به‌خسپاردنی روفاتی 104 ئێزیدی له‌ شنگال
نه‌ینه‌وا، 6ی شوباتی 2021، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی 104 هاوڵاتی ئێزیدی له‌ قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌ گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال فۆتۆ: ئیبراهیم ئێزیدی

وێنه‌

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT