منداڵانی كه‌ركوك له‌ جه‌ژنه‌كه‌شیاندا پشوو ناده‌ن

1ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك له‌ عیراق و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ جه‌ژنی تایبه‌ت به‌ منداڵانه‌، به‌ڵام چه‌ندین منداڵ له‌ بازاڕی كه‌ركوك كارده‌كه‌ن و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ نییه‌.

منداڵانی كه‌ركوك له‌ جه‌ژنه‌كه‌شیاندا پشوو ناده‌ن
كه‌ركوك/ 1ی حوزه‌یرانی 2021/ منداڵێك له‌ناو بازاڕی شاری كه‌ركوك په‌شمه‌ك ده‌فرۆشێت فۆتۆ: كاروان ساڵحی
به‌پێی یاسای كار له‌ عیراق، كاركردن به‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌ و سزای له‌سه‌ره‌.

ناوم ئه‌رجان عادل-ـه‌، ته‌مه‌نم 12 ساڵه‌ و خوێندكاری پێنجی سه‌ره‌تاییم، له‌ كاته‌كانی پشوو یان هه‌ر كاتێكی دیكه‌دا بێت هاوكاری باوكم ده‌كه‌م، له‌سه‌ر پردی خه‌بات سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌فرۆشم و له‌ به‌رانبه‌ردا رۆژانه‌ باوكم بڕی پێنج هه‌زار دینارم پێده‌كات.

ناوم حسێن سوبحی_ـیه‌، ته‌مه‌نم 11 ساڵ، خوێندكاری سێی سه‌ره‌تایی و ئاواره‌ی داقوقم، له‌سه‌ر پردی خه‌بات كارده‌كه‌م، رۆژانه‌ به‌ عه‌ره‌بانه‌ خۆڵ و خاشاك كۆده‌كه‌مه‌وه‌ و بڕی پێنج هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت.

ناوم عه‌زوز عیزه‌دین_ـیه‌، ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌، رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه‌ له‌ ماڵ ده‌رده‌چم و له‌ شه‌قامی سه‌ڵاحه‌دین (خان خورما) شمه‌كی هاوڵاتیان ده‌گوازمه‌وه‌ و هه‌ندێكار له‌ رۆژێكدا بڕی شه‌ش هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت.

وێنه‌

منداڵانی كه‌ركوك له‌ جه‌ژنه‌كه‌شیاندا پشوو ناده‌ن
منداڵانی كه‌ركوك له‌ جه‌ژنه‌كه‌شیاندا پشوو ناده‌ن
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT