نادیه موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كۆتاییهاتنی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات له‌سه‌ر شنگال، به‌وپێیه‌ی رێگرییه‌كی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان.
داواكارییه‌كه‌ی موراد، له وتارێكدا هات له كۆنگره‌ی وزاری بۆ به‌هێزكردنی ئازادی ئایینی، كه سێشه‌ممه 16ی ته‌مموز له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
نادیه موراد، چالاكوانی ئێزیدی و براوه‌ی نۆبڵی ئاشتی بۆ 2018 له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی مه‌ینه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی پێكهاته‌كه‌ی كرد، سه‌رباری كۆتایی داعش، چونكه هێشتا هه‌ست به مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن و 350 هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گیریان خواردووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد هێشتا نزیكه‌ی سێ هه‌زار له ژن و منداڵی ئێزیدی بێسه‌روشوێنن، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
"له ساڵی 2014دا، دۆسیه‌ی ئێزیدییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تا راده‌یه‌كی زۆر پشت له ئێزیدییه‌كان كراوه".
نادیه موراد، كه خۆی یه‌كێك بووه له رفێنراوه‌كان و له ده‌ستی داعش رزگاری بوو، پێیوایه هه‌وڵی جددی نییه بۆ كۆتاییهاتنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و چاكبونه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان، له نێویاندا گه‌ڕانه‌وه بۆ زیدی خۆیان، له كه‌شێكی سه‌قامگیر و گره‌نتیكراودا.
چه‌ند هۆكارێك به‌لای نادیه موراده‌وه رێگرن له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئێزیدییه‌كاندا، له نێویاندا كێشه ئیداری و سیاسییه‌كان.
موراد داوایكردوه چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ئیداره‌دانی ناوخۆیی شنگال بكرێت، له كاتێكدا ته‌نیا 80 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شنگال، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان مانه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانیان قورس‌تر ده‌كات، بۆیه پێویسته كۆتایی به ناكۆكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بێت له‌سه‌ر شنگال، كه هێشتا ئێزیدییه‌كان ده‌بنه قوربانی ئه‌و ناكۆكییانه.
باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای دوباره بنیاتنانه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌رێی ته‌رخانكردنی بودجه و هاوكاری، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی خانوو، نه‌خۆشخانه، خوێندنگه و رێگه‌وبان.
نادیه موراد به‌پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانی به‌غدا و هه‌ولێر بدات بۆ پاڵپشتی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له هێزه ئه‌منییه‌كاندا، ئه‌و هه‌وڵه‌ش واده‌كات، كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له پاراستنی ناوچه‌كانیان و رێگری بكه‌ن له دروستبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی تر.
داواكارییه‌كی تری ئێزیدییه‌كان، وه‌ك نادیه باسی كردووه، دادگایی ئه‌ندامانی داعشه‌وه له‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دژی ئێزیدییه‌كان و پێكهاته ئاینییه‌كانی تر.
نادیه موراد، له په‌راوێزی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی تری پێكهاته ئاینییه‌كان، له كۆشكی سپی چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وتووه و به‌شێكی له داواكارییه‌كانی وتاره‌كه‌ی به ناوبراو ده‌گه‌یه‌نێت، له نێویاندا ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه به‌وته‌ی ئه‌و، رێگره له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كاندا.
پێكهاتەی ئایینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان لەلایەن داعشەوە بەرامبەر كرا و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بونەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال (بەدووری 120 لە خۆرئاوای موسڵ) لە 3ی ئابی 2014، كه لە 13ی تشرینی دووەمی 2015دا كۆنتڕۆڵكرایەوە.