137 پۆلیسی خانه‌نشین و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت؛ داوا له ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن زه‌وی نیشته‌جێبونیان پێبدات، كه هه‌ندێكیان زیاتر له 10 ساڵه فه‌رمانی بۆ ده‌رچووه و جێبه‌جێنه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌یان پۆلیسی خانه‌نشین و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوك گردبونه‌وه و داوایانكرد كار به فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بكرێت.
سالار عەزیز، به‌شداربوی گردبونه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 2010ـه‌وه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویم هه‌یه به‌ڵام تائێستا زه‌وییم پێنه‌دراوه، له نێوان قایمقام و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوكدا ده‌ستی به‌ده‌ستیمان پێده‌كرێت".
سالار له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا برینداربووه كاتێك له ریزه‌كانی پۆلیسدا بووه.
"چاوێكم له‌ده‌ستداوه و هوت جار نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ قۆڵم كردووه به‌هۆی به‌رگریكردن له‌م شاره، ئێستاش ته‌نیا داوای مافی خۆمان و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌كه‌ین". به‌وته‌ی سالار.
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه پێشتر له ریزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك له ئه‌ركدا بون و ئێستا به‌هۆی ته‌مه‌ن یان بریندارییه‌وه خانه‌نشین بون.
سه‌لمان عه‌بدوڵا، له شه‌ڕێكی شاری كه‌ركوكدا برینداربوه و به عه‌ره‌بانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه له به‌رده‌م بینای پارێزگا دروشمی بۆ پێدانی زه‌وی به‌رزكردبۆوه، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من له 2008ـه‌وه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌م بۆ پێدانی زه‌وی، لێره كه‌س به‌كه‌س نییه، شوێن نه‌ماوه نه‌چین و نازانین لای كێیه".
ئه‌و ده‌ڵێت رازی نابن ماڵی كه‌س وێران بكرێت به‌ناوی پێدانی زه‌وی به‌وان وه‌ك ئێستا ده‌وترێت روخاندنی خانوه زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌به‌ر پێدانی زه‌وییه به‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان هه‌یه.
ئیداره‌ی كه‌ركوك چه‌ند مانگێكه هه‌ڵمه‌تێكی بۆ روخاندنی خانوه زیاده‌ڕۆییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه.
فه‌لاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راسته فه‌رمانی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون بۆ ئه‌و 137 پۆلیسه ده‌رچووه له‌گه‌ڵ 560 خانه‌واده‌ی شه‌هید، ئه‌و ئه‌ركه‌ش لای ئێمه‌یه".
به‌وته‌ی یایچلی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێدانی زه‌وی، خانوه زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت ده‌روخێنن، دواتر له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ، ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان ده‌كه‌ین.
قایمقامی كه‌ركوك ده‌ڵێت ئه‌و 137 پۆلیسه خانه‌نشین و خاوه‌ن پێداویستییه له نزیك پرده‌كه‌ی له‌یلان زه‌وییان پێده‌درێت.