سینی و زەرف؛ كۆڕی رەمەزانی نەتەوەكانی كەركوك گەرمدەكات
سینی و زەرف، یارییەكی كەلتوری كۆنە، هەموو شەوانێكی رەمەزان، لە چەند پارێزگایەكی عیراقدا، لە نێویاندا كەركوك، موسڵ و هەولێر بەڕێوەدەچێت، تایبەتمەندی یارییەكە بۆ كەركوك لەوەدایە هەموو نەتەوەكان كۆدەكاتەوە.
لە شاری كەركوك زۆرترین كافێ، یان شوێنی تایبەت تەنیا لە مانگی رەمەزاندا بۆ ئەو یارییە ئامادەدەكرێت. هەرسێ نەتەوە سەرەكییەكەی كەركوك (عەرەب، كورد و توركمان) پێكەوە یارییەكە دەكەن.