دەیان هاوڵاتی شیعەمەزهەب لە شارەكانی كەركوك، قەزای خانەقین و قەزای داقوق سێشەممە 9ـی ئاب بە شێوازی جیاواز بەشداری مەراسیمەكانی مانگی موحەڕەم و عاشورایان كرد.
عاشورا دەكەوێتە رۆژی دەیەمی مانگی موحەرەمی ساڵی كۆچیەوە، لەو ڕۆژەداو لەساڵی (61)ی كۆچی حسەینی كوڕی ئیمامی عەلی كچەزای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەشەڕی كەربەلادا لەلایەن سوپای زەیدی كوڕی معاویەوە كوژراو گەمارۆیەكی سێ ڕۆژیش خرایە سەر (اهل البیت)و نەهێڵدرا ئاو و خواردنیان پێبگات.