له رێككه‌وتنی یه‌كێتیی و پارتیدا هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك دانه‌نراوه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه به لیژنه‌یه‌ك سپێردراوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه كه یه‌كێكیان لێپرسراوێتی هه‌یه له پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی به‌شداریی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كردبێت نابێت به پارێزگار".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئازار هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكرات له هه‌ولێر كۆبونه‌وه و رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكرد، به‌ڵام پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك به لیژنه‌یه‌ك سپێردراوه و یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كه لێپرسراوێتی هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له رێككه‌وتنه‌كه ئاماژه به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كراوه بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌و پرسه به پهلهناكرێت، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چنه پێشه‌وه، بۆ پرسی پارێزگاریش لیژنه‌یه‌ك هه‌یه دانوستان ده‌كه‌ن، چونكه پارتی پێیوایه پرسه‌كه به‌بێ پێكهاته‌كانی تر و بۆچونی به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابێت".
له رێككه‌وتنه‌كه ئاماژه به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كراوه بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌و پرسه به پهلهناكرێت
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه "بۆچونی پارتی له پرسی كه‌ركوك نه‌گۆڕه، ئه‌وه‌ش دۆخی سه‌پێنراوی سه‌ربازیی نه‌هێڵدرێت، ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌بێته پارێزگار و پارتی ده‌نگی بۆ ده‌دات، ده‌بێت خواستی پارتیشی له‌سه‌ر بێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پارتی خواستی له‌سه‌ر چ كاندیدێكه بۆ ئه‌و پۆسته كه پێشتر داوای دانانی كه‌سێكی بێلایه‌ن، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكی ده‌كرد، سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی، كه له‌به‌ر دروستنه‌بونی كێشه بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی "ئه‌وه‌ی به‌شداربوبێت له 16ی ئۆكتۆبه‌ر نابێت به پارێزگاری كه‌ركوك"، به‌ڵام رونینهكردهوه ئه‌وه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت بۆ یه‌كێتی و حزبه‌كه‌ی وه‌سفكرد و وتی "یه‌كێتی هه‌ستاریی قۆناغه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه".
ئه‌وه‌ی به‌شداربوبێت له 16ی ئۆكتۆبه‌ر نابێت به پارێزگاری كه‌ركوك
پارتی دیموكرات، یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كات به "خیانه‌تكردن" له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كاتێك هێزه عیراقییه‌كان بۆ ته‌واوی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه.
پێشتر، یه‌كێتی جه‌ختیده‌كرده‌وه كه به‌بێ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك و له پشكی یه‌كێتی، ناچێته كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زۆر گفتوگۆی ئه‌و پرسه كراوه، یه‌كێتی گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پارتی له‌ئێستادا نایه‌ته ژێر باری ئه‌وه‌ی پشتیوانی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بكات، به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه جێگیركراوه كه ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتییه".
له‌باره‌ی كاتی دانانی پارێزگار، ئه‌و وتی "لیژنه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسه ره‌نگه كاتی زیاتری بوێت، ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هاوده‌نگی پارتی بكه‌ن له پرسی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت... كاره‌كان هاوته‌ریب ده‌ڕۆن".
یه‌كێتیی له 16ی ئۆكۆتبه‌ری 2017ه‌وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستداو دوای ده‌یان هه‌وڵی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، پارتی و حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.