چوار منداڵی ته‌له‌عفه‌ر له ده‌ستی داعش رزگاركران، كه سێ كه‌سیان له یه‌ك خێزانن، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند ساڵێك له رفاندن و نه‌بونی هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی چاره‌نوسیانه‌وه.
سێشه‌ممه 12ی ئازار، چوار منداڵی توركمانی خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر گه‌یشتنه‌وه نێو خێزانه‌كانیان له ئه‌و قه‌زایه، پاش ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ناوچه‌ی باغۆز له خۆرئاوای فورات له سوریا رزگاركران.
شه‌هاب عه‌ون مسته‌فا، باوكی سێ له‌و منداڵانه‌ی رزگاركراون له ده‌ستی داعش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌شت كه‌س له خێزانه‌كه‌ی من له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنران دوای ئاواره‌بونیان بۆ شنگال، له‌وێ له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كاندا رفێنران، كاتێك داعش له ئابی 2014دا هێرشیكرده سه‌ر شاره‌كه".
به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا به تایبه‌ت ته‌له‌عفه‌ر، له حوه‌زیرانی 2014 و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سنوره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاواره‌ی قه‌زا و ناوچه‌كانی تر بون، به‌رله‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه هێرشه‌كان فراوانتر بكات بۆ شنگال و ته‌واوی پارێزگاكه.
"له‌وكاته‌وه هیچ هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر رفێنراوهكانمان نه‌بوو، نه‌مانده‌زانی چی به‌سه‌ر چاره‌نوسیاندا هاتووه"، شه‌هاب ده‌ڵێت "یه‌كێك له كچه‌كانم كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ له ئابی 2017دا رزگاركرا".
هه‌شت كه‌س له خێزانه‌كه‌ی من له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنران دوای ئاواره‌بونیان بۆ شنگال
ئێستا له خێزانه‌كه‌ی شه‌هاب، له كۆی هه‌شت رفێنراو چوار كه‌سیان ئازادكراون، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ كوڕه‌كه‌ی له سوریا.
"سێ له كوڕه‌كانم؛ خه‌لیل، ئه‌حمه‌د و عه‌لی ته‌مه‌نیان له خوار 13 ساڵییه‌وه‌یه، ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا ئازادكران و دوێنێ راده‌ستی ئێمه كرانه‌وه".
شه‌هاب عه‌ون وتی "هێشتا له‌باره‌ی چوار رفێنراوی تری خێزانه‌كه‌مه‌وه هیچ زانیارییه‌كمان نییه، ئه‌وانیش كوڕێك، كچێك و هاوسه‌ره‌كه‌م".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕی دوایین مۆڵگه‌ی داعش ده‌كه‌ن له سوریا به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وكاته‌شه‌وه ده‌یان رفێنراوی ئێزیدیی و نه‌ته‌وه‌كانی تر رزگاركراون.
هاوشێوه‌ی كه‌مه نهتهوایهتییهكانی تر، توركمانیش روبه‌ڕوی پێشێلكاری و رفاندن بونه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له ئه‌نجامدا زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و پێكهاته‌یه رفێنران له نێویاندا ژن و منداڵ، كه تائێستاش چاره‌نوسی زۆرینه‌یان دیارنییه.
منداڵه رزگاركراوه‌كان ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی لای داعش بون مه‌ینه‌تی و كێشه‌ی زۆریان روبهروبۆتهوه
"منداڵه رزگاركراوه‌كان ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی لای داعش بون مه‌ینه‌تی و كێشه‌ی زۆریان روبهروبۆتهوه، ته‌ندروستی دوانیان باشه، به‌ڵام سێیه‌میان دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت"، باوكی سێ منداڵه رزگاركراوه‌كه داوایكرد هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی.
یه‌كێكی تر له چوار منداڵه رفێنراوه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، خزمێكی نزیكی سێ منداڵه‌كه‌ی تره، بۆ پێنج ساڵ لای داعش ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئێزیدی رزگاركراون.
لازم حازم عه‌لی ره‌زا، كه‌سی نزیكی ئه‌و منداڵه رزگاركراوه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مه‌هدی، دووه‌م كه‌سی خێزانێكی 10 كه‌سییه كه رزگاركراوه، هێشتا چاره‌نوسی هه‌شت كه‌سی تری خێزانه‌كه دیارنییه".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، دوێنێ سێشه‌ممه 12ی ئازار سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی 16 منداڵی رفێنراویان كردووه له سوریاوه بۆ نه‌ینه‌وا.
حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی 16 منداڵی عیراقییان كردووه له سوریا، كه 12یان ئێزیدیی و چواریان توركمانی ته‌له‌عفه‌ر بوون.
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعەمەزهەب پێكهاتون، لە ناوەڕاستی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت و له ئابی 2017، له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.