كردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه مێژوییه‌كه‌ی كه‌ركوك، بۆ دوو مانگی دیكه دواده‌خرێت و دوكانده‌كاره‌كانی ئه‌و بازاڕه‌ش داوا ده‌كه‌ن، له‌بری قه‌ره‌بووكردنه‌وه كرێی چوار ساڵیان لێوه‌رنه‌گیرێت.
قه‌یسه‌ریی که‌رکوک له ناوه‌ندی شار، شه‌وی 26ی تشرینی دووه‌می 2018 گڕیگرت و لانیکه‌م 220 دوکان به ته‌واوی سوتان، هه‌ر ئه‌وکات "له چوارچێوه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌کی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، رێکخراوی تیکای تورکی ئه‌رکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
حەقی ئیسماعیل، لێپرسراوی کۆمەڵەی زێڕەنگرانی بازاڕی گەورە و نوێنەری دوكاندارانی قەیسەریی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاروابوو دوو هه‌فته دوای جه‌ژنی قوربان بازاری قه‌یسه‌ری که‌رکوک به ڕوی هاوڵاتیاندا بکرێته‌وه، به‌ڵام وادیاره کاره‌که زۆر قورسه، له کاتێکدا سه‌دا 90ی کاره‌کانی ته‌واو بووه".
به‌پێی به‌ڵێن و زانیارییه‌كانی لێپرسراوانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌كه، بڕیاربوو دوو هه‌فته دوای جه‌ژن، له كۆتاییه‌كانی ئابی ئه‌مساڵدا بازاڕه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام واده‌كه دواخراوه.
حه‌قی ئیسماعیل وتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پاره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌مان نه‌داوه و نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاری تێچووه، ناتوانین فشار بكه‌ین تا په‌له‌بكرێت له كردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌كه".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، كردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌كه بۆ دوو مانگی دیكه دواخراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كه‌ركوك كه په‌یوه‌ندیدارن به دۆسیه‌ی ئه‌و قه‌یسه‌رییه‌وه وه‌ك شوێنێكی مێژویی، بۆ (كه‌ركوك ناو) رونیكرده‌وه كه كۆمپانیا توركییه‌كه له كاركردن به‌رده‌وامن، بۆیه كاتی زیاتری پێویسته و ئێستاش پرۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه، كه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌یه.
بەپێی خەمڵاندنەكان سوتانی قەیسەریی كەركوك زیاندی سێ ملیار دیناری هەبوو هیچ دوكاندارێكیش قەرەبوو نەكرایەوە.
نوێنه‌ره‌كه‌ی دوكاندارانی قەیسەریی كەركوك وتی "نوسراوێکمان به ناوی دوکانداره‌کانه‌وه ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری که‌رکوک کردوه، تا له‌بری قه‌ره‌بوی دوکانداره‌کان له كرێی چوار ساڵی دوكانه‌كان خۆش بن، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تاییان نیشانداوه و پشتگیری ده‌كه‌ن، بۆیه نوسراوێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراق كردوه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین".
مێژوی قه‌یسه‌ریی که‌رکوک بۆ 160 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر روبه‌روی دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه، ساڵی 1983 بۆیه‌که‌مجار نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه. قه‌یسه‌رییه‌که له 232 دوکان پێکدێت و حه‌وت ده‌رگای هه‌یه.
ئه‌ندازیار عه‌بدولقادر جه‌راح، سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری کۆمپانیای تیکای تورکی پێشتر له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌كه‌وه به (که‌رکوک ناو)ی وت "نوێترین دیزاینی تورکی تێدا به‌کارهێنراوه، وه‌کو سیستمی ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و ئاگرکوژێنه‌وه... هه‌روه‌ها فێنککه‌ره‌وه‌ی مه‌رکه‌زیی بۆ دانراوه و له‌هه‌موو روییه‌که‌وه پێشکه‌وتووه".