بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆتاییهات و بڕیاره له شوباتی ئه‌مساڵدا راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای زیادكردنی زمانه‌كانی كوردی و سریانی بۆ تابلۆی ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كانی، كه داواكاری به‌شێك له دوكانداران بوو.
ئه‌و بازاڕه مێژوییه‌ی كه‌ركوك، شه‌وی 26ی تشرینی دووه‌می 2018 گڕیگرت و لانیکه‌م 220 دوکان به ته‌واوی سوتان، هه‌ر ئه‌وکات "له چوارچێوه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌کی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، رێکخراوی تیکای تورکی ئه‌رکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ و له‌مساڵدا كاره‌كانی كۆتاییهات.
ئه‌یاد تاریق، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كه‌ركوك –ئه‌و بازاڕه موڵكی فه‌رمانگه‌كه‌یه- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوێنه‌ری كۆمپانیای تیكا سه‌ردانی كردین و وتیان كاره‌كانیان كۆتایی هاتووه، بۆیه تا 15ی شوباتی ئه‌مساڵ بازاڕه‌كه به نۆژه‌نكراوی راده‌ستده‌كه‌نه‌وه".
ساڵی رابردوو، له هه‌ر حه‌وت ده‌رگاکه‌ی بازاڕه‌كه‌دا، تابلۆی نوێ دانرایه‌وه به‌ڵام تەنیا بە زمانەكانی عەرەبی و توركی، به‌بێ زمانی کوردی و سریانی، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له دوكاندارانی لێكه‌وته‌وه و له رێی (كه‌ركوك ناو)وه داوای نوسینی تابلۆكانیان به چوار زمانی سه‌ره‌كی شاره‌كه كرد.
حەقی ئیسماعیل، نوێنەری زەڕەنگەرانی بازاڕی قەیسەری بە (كەركوك ناو)ی وت "ئێستا سەرجەم تابلۆکانی سەر دەرگاکانی بازاڕی قەیسەری بەهەر چوار زمانەکەی شاری کەرکوک نوسراوە، نایڵونی رەنگی سپی پێدا دراوە و ته‌نیا سپیکاری چواردەوری تابلۆکان ماوە".
به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، زمانی كوردی و عه‌ره‌بی؛ دوو زمانی فه‌رمی وڵاتن، هه‌ردوو زمانی توركمانی و سریانیش دوو زمانی فه‌رمی ترن له‌و یه‌كه ئیدارییانه‌ی تێیدا زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن.
دوكانه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری، سێ ساڵ جارێك له زیادكردنی ئاشكرادا ده‌درێنه كرێ، ئه‌وه‌ش بۆ دوكانه‌كانی ناوه‌وه به كرێی یه‌ك ملیۆن بۆ ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار له ساڵێكدا، دوكانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌گاته ملیۆنێك و 900 هه‌زار دیناری ساڵانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كه‌ركوك ده‌ڵێت دوكاندارانی ئه‌و بازاڕه كرێی ساڵی 2018یان راده‌ستنه‌كردووه، بۆیه داواكراوه تا 22ی شوبات كرێی ساڵانه بده‌ن و دوكانه‌كانیان راده‌ستبكرێته‌وه.
دوكاندارانی بازاڕه ئاماده‌ن ئه‌و كرێیه بده‌ن به‌ڵام ترسیان هه‌یه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له زیادكردنه‌كه‌دا جارێكی‌تر دوكانه‌كان به‌وان نه‌درێته‌وه.
نوێنەری زەڕەنگەرانی بازاڕی قەیسەری وتی "شوێنه‌وار مافی خۆیه‌تی ئه‌و كرێیه وه‌ربگرێت و بەشێکی زۆری دوكاندارانیش راده‌ستیانكردووه، ژماره‌یه‌ك كه‌میان پاره‌یان نه‌داوه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوكانی جوانكارییان هه‌بووه و له ئاگركه‌وتنه‌كه‌دا تێیاندایه زیانی 40 هه‌زار دۆلاری به‌ركه‌وتووه".
دوكاندارانی ئه‌و بازاڕه پێشتر زیاد له جارێك داوای قه‌ره‌بویان كرد به‌ڵام هێشتا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كراوه.
مێژوی قه‌یسه‌ریی که‌رکوک بۆ 160 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر روبه‌روی دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه، ساڵی 1983 بۆیه‌که‌مجار نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه. قه‌یسه‌رییه‌که له 232 دوکان پێکدێت و حه‌وت ده‌رگای هه‌یه.