جارێكی تر چیمەنی دەستكرد لەسەر شۆستە و شەقامەكانی كەركوك دانرایەوە، دوای ئەوەی چیمەنەكەی پێشوو بەشێكی با بردیی و بەشەكەی تری هەڵگیرایەوە.
لە چوارشەممە 12ی شوباتەوە، ئیدارەی كەركوك دەستیكردۆتەوە بە "سەوزكردنی شار"، ئەوەش لەڕێی دوبارە دانانەوەی چیمەنی دەستكرد. هەرچەندە پێشتر بڕیاریدا بە تەواوی لای ببات.
چیمەنەكە لەوەی پێشوتر وردترە و رەنگەكەی سەوزترە، ماددەی تری لەژێردا دادەنرێت بۆ ئەوەی بەهێزتر بێت و با و باران كاریگەری لەسەر نەبێت، ئەوەش بەپێی پەیامنێری (كەركوك ناو) بۆ شوێنی دانانەوەی چیمەنە دەستكردەكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، توانا عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باخچه‌کان له شاره‌وانی که‌رکوک پێشتر (که‌رکوک ناو)ی وت "به فه‌رمانی ئیداره‌ی پارێزگا چیمه‌نی ده‌ستکردی شه‌قامه‌کانی شاره‌که لابراون، جێگاکه‌ی ده‌کرێته چیمه‌نی سروشتی و سه‌وزایی".
ئەو وتەیەی دوای ئەوە هات ئەو چیمەنە دەستكردەی یەكەمجار دانرا، با بردی.
به‌وته‌ی توانا، له پرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاریدا، ئیداره‌ی پارێزگا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ شارەوانیدا و راسته‌وخۆ کاری پرۆژه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له کانونی یه‌که‌می 2019دا، له چه‌ند شه‌قامێکی سه‌ره‌کی شاری که‌رکوک، چیمه‌نی ده‌ستکرد دانرا له بری سه‌وزایی، ئه‌وه‌ش بووه جێی ته‌نز و ناڕه‌زایی خه‌ڵک.