هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌شێكی زۆریان له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌لێشاو رویانكرده بازاڕ بۆ كڕینی شمه‌كی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك و به‌وهۆیه‌شه‌وه، له چه‌ندین شوێن نرخی خۆراك و سه‌وزه و میوه بۆ دوو هێنده به‌رزبۆوه.
له پارێزگای كه‌ركوك، به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیه‌وه، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی 17ی ئادار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت تا 23ی ئادار، ئه‌وه‌ش به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ئامانجی نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنی خه‌ڵك.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له شه‌وی رابردوو 16ی ئاداره‌وه تا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، زۆربه‌ی دوكان و ماركێت و میوه‌فرۆشه‌كانی كه‌ركوك و قه‌زاكان جمه‌ی ده‌هات له خه‌ڵك.
"بۆ هه‌فته‌یه‌ك ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه، بۆیه حه‌زه‌ری خۆم وه‌رگرت و كه‌لوپه‌لی زۆرم كڕی" سیفه‌ر محه‌مه‌د وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه نیگه‌رانه له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ به‌هۆی خواستی زۆری خه‌ڵك بۆ خۆراك و پێداویستییه‌كانی تر.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، نرخی هه‌ر خۆراك و پێداویستییه‌كانی تر له وشكه و سه‌وزه و میوه، له 500 دینار تا پێنج هه‌زار دینار زیادكراوه.
كیلۆیه‌ك پیاز له 500 دیناره‌وه نرخه‌كه‌ی بۆ 2250 دینار زیادكراوه، سیر به هه‌زار دینار بووه و بۆته 1250 دینار، ته‌ماته له 500وه بۆته 1250، باینجان له 500 بۆ هه‌زار دینار، ته‌به‌قێك هێلكه پێشتر به 3250 دینار بووه و بۆته 5250 دینار، كیسێك برنجی پێنج تا 10 كیلۆیی له هه‌ندێك شوێن پێنج هه‌زار دینار له نرخه‌كه‌ی زیادكراوه.
ئه‌و نرخانه جێگیرنین، له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت، زیادكردنی نرخه‌كانیش به‌پێی به‌دواداچونی (كه‌ركوك ناو) زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی گرتۆته‌وه له خۆراك، مادده‌كانی پاككه‌ره‌وه و ده‌رمان.
سالم نوری، خاوه‌نی دوكانی میوه‌فرۆشی له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند رۆژێكه به گشتی نرخی له بازاڕ به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له جیهاندا هه‌یه، عه‌لوه‌كانیش وه‌ك پێشت نییه پڕبێت له میوه و سه‌وزه".
ئه‌و ده‌ڵێت خواستی خه‌ڵكیش زۆر زیادیكردووه، رۆژانه دوكانهنیان پڕ ده‌كه‌ن له میوه و سه‌وزه، تا ئێواره هیچی تیانامێنێت و هه‌مووی ده‌فرۆشن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی دوایین رێكاره‌كانی لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌ركوك، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، له نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا زۆربه‌ی دوكانه‌كان كراوه‌ده‌بن، وه‌ك میوه و سه‌وزه، ماركێتی كۆڵانه‌كان، سه‌مونخانه و نانه‌وا، له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌كاندا.
دلێر شوانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ته‌نیا له شوێنە گشتیەكان و بازاڕەكانە، نه‌ك نێو كۆڵانهكانیش، واته ئه‌م ماوه‌یه بۆ نمونه غازفرۆش ده‌گه‌ڕێت، دوكان و بەشێك لە هەرزانفرۆشی ناو كۆڵانەكان كراوه‌ده‌بن".
جه‌ختیشیكرده‌وه له چاودێری بازاڕ و سزادانی هه‌ر كه‌سێك نرخ به‌رزبكاته‌وه.
له هه‌فته‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا له كه‌ركوك، ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان كراوه‌ده‌بن و هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه، رێگه به هاتوچۆ و روماڵی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش ده‌درێت.
دیار عەلی، خاوەنی كۆگای فرۆشتنی خواردن و كەلوپەل له گه‌ڕه‌كی رەحیماوای كه‌ركوك وتی "تائێستا به‌و راده‌یه سه‌ردانی خه‌ڵكم نه‌بینیوه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل.. ئه‌و خواستە زۆرە وایكردوە نرخی هەندێ كەلوپەل گران بێت".
دیار نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه پێشتر هێلەكە كارتۆنی بە 46 هەزار دینار بووە ئێستا بووە بە 56 هەزار دینار، زه‌یت له هه‌ر كارتۆنێكدا چوار هه‌زار دینار نرخی زیادیكردووه، "ئه‌وه‌ش خه‌ڵك واده‌كه‌ن شمه‌ك گران بێت، له كاتێكدا دوكانه‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێمه له كۆڵانه‌كاندا داناخرێن و كراوه‌ده‌بن له رۆژان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ڵمه‌تێكی چاودێری نرخ له بازاڕه‌كاندا، حه‌وت كه‌س به تۆمه‌تی گرانفرۆشی و قۆرغكاری ده‌ستگیركراون، هه‌ر كه‌سێكیش نرخ به‌رزبكاته‌وه سزاده‌درێت.
راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌مان بریار له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
سەربەست بەرزان، خاوەنی دوكانی میوەفرۆشییه له ناوشاری كه‌ركوك، ده‌ڵێت له عه‌لوه‌وه نرخ زیادكراوه و ئه‌وانیش ناچارن به گران بیفرۆشنه‌وه، "له عه‌لوه ته‌ماته بۆته 1150 دینار، یه‌ك كیلۆ پیاز بە 2250 دینار بووە، .. له كاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه ته‌ماته لای من و له عه‌لوه‌ش نه‌ما، خەڵك هه‌فته‌یه‌ك له ماڵهوهدهبن و ناچارن شت بكڕن".
له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، هه‌ڵمه‌تی رشتنی ده‌رمان و پاككردنه‌وه له كه‌ركوك به‌رده‌وامی ده‌بێت، داوا له‌خه‌ڵكیش ده‌كرێت له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه.
"خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌مڕۆ رویكرده ماركێت و بازاڕ، بۆیه نرخ به‌رزبۆوه، به‌ڵام چی بكرێت، خه‌ڵك ناچاره شت بكڕێت چونكه ترسی هه‌یه له حه‌وت رۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بازاڕ نه‌مێنێت" به‌وته‌ی عه‌دنان عاسی، دانیشتوی داقوق بۆ (كه‌ركوك ناو).
له پارێزگای كه‌ركوك، تائێستا حه‌وت توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كه شه‌ش كه‌سیان چاكبۆته‌وه و یه‌ك كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش ژماره‌ی توشبوانی گه‌یشتۆته زیاتر له 150 كه‌س، له نێویاندا 41 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 11 مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.