"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام – داعش"، دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، كه‌سێكی دیكه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و به دیاریكراوی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش؛ عه‌بدوڵا قه‌رداش بوو.
قەرداش پێنجشەممە 3ـی شوباتی 2022 لە سوریا خۆی تەقاندنەوە كاتێك هێزەكانی ئەمریكا هەوڵیاندا دەستگیری بكەن.
هەڵبژاردنی ناوبراو بۆ كەسی یەكەمی داعش دوای ئه‌وه‌هات، ژماره‌یه‌ك توركمانی ته‌له‌عفه‌ری خۆرئاوای موسڵ، له ریزه‌كانی قاعیده و دواتر داعشدا وه‌ك سه‌ركرده له گروپه توندڕه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتن، له نێویاندا ئه‌بو عه‌لا، كه‌سی دوه‌می قاعیده و عه‌بدوڵا قه‌رداش، كه تائێستا سه‌ركردایه‌تی داعشی دەكرد.
یه‌كێكی تر له سه‌ركرده دیاره‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه تونده‌ڕه‌وه، عه‌بدولناسر قه‌رداش بوو، كه مانگی ئایاری 2020 له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقییه‌وه ده‌ستگیركرا.
زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی سه‌رۆكی داعش
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگری عیراقی، زانیاری له‌سه‌ر سه‌رۆكی نوێی داعش و مێژوی قه‌رداش له موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكراده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له رێكخراوه‌كه‌دا وه‌ربگرێت.
ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان سالبی مولی، به ئه‌بوعومه‌ر یان ئه‌بوعه‌بدوڵا قه‌رداش ناسراوه، وشه‌ی قه‌رداش توركمانییه و به‌واتای برا دێت، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین ناوی دیكه‌ی هه‌یه له‌وانه مامۆستا ئه‌حمه‌د یان حاجی عه‌بدوڵا.
قه‌رداش ساڵی 1976 له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌دایكبووه، له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه، باوكی وتاربێژ و پێشنوێژی مزگه‌وتی فورقان بووه له موسڵ، دایكی ناوی سه‌میره شه‌ریف-ـه، له خێزانێكی دینداردا په‌روه‌رده بووه.
ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و باوكی كوڕێكه به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌عید، دوو برای هه‌یه، گه‌وره‌كه‌یان ناوی عامر و مامۆستای زانكۆ بوو، كاتێك له‌گه‌ڵ قاعیده‌دا كاریده‌كرد له 2007دا له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كی موسه‌نای موسڵ كوژرا، عادل-ی برایشی له توركیایه، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی حزبێكی دیاری توركمانی.
له ساڵی 2001دا قه‌رداش بۆ خوێندن و راهێنان له‌سه‌ر چه‌ك چۆته ئه‌فغانستان
عه‌بدوڵا قه‌رداش له ته‌له‌عفه‌ر ئاماده‌یی خوێندووه، دواتر چۆته كۆلێژی شه‌ریعه و وه‌ك وتاربێژ كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌می له موسڵ ته‌واو كردووه، ئه‌وقاف له مزگه‌وتی عه‌جیل له بازاڕی كۆنی ناوه‌ڕاستی ته‌له‌عفه‌ر دایمه‌زراندووه.
له ساڵی 2001دا قه‌رداش په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی جیهادی سه‌له‌فییه‌وه كردووه له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌بدولره‌حمان شیخلار ناسراو به ئه‌بوعه‌لا، بۆ خوێندن و راهێنان له‌سه‌ر چه‌ك چۆته ئه‌فغانستان، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق و دوای شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنه‌وه ده‌ستگیركراوه، ماوه‌ی 17 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بووه و ئازادكراوه.
دوای روخانی رژێمی به‌عس، قه‌رداش چۆته ریزی رێكخراوی قاعیده‌وه و له 2004دا به‌یعه‌تی پێداوه، له ده‌ركردنی فه‌توا و كاروباره شه‌رعییه‌كاندا كاریده‌كرد، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه له 2014دا، پۆستی لێپرسراوی شه‌رعی رێكخراوه‌كه‌ی وه‌رگرت له به‌ری چه‌پی موسڵ.
دوای چه‌ند پۆستێكی شه‌رعی و ئیداری، قه‌رداش بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورا، به‌رله‌وه‌ی له پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له موسڵ قاچی برینداربێت.
ئه‌مریكا له 2006دا ده‌ستگیری ده‌كات
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی 2006دا قه‌رداش ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی زیندانی بوكای ده‌كه‌ن له به‌سره‌ی باشوری عیراق، له‌وێ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ناسێت، دوای سێ ساڵ ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موسڵ.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، عه‌بدوڵا قه‌رداش به كوشتنی سه‌دان هاوڵاتی له مه‌ده‌نی و ئه‌منی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گروپێكی كردووه بۆ كوشتنی شیعه‌ی قه‌زاكه، كاتێك بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه حكومییه‌كانیان یان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه له ساڵانی 2009 تا 2014دا ده‌چونه شاری موسڵ.
دوای ساڵی 2014 و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی یه‌كه‌م كه‌س له موسڵ پێشوازی لێ‌كرد قه‌رداش بوو، سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباری فوراتی له عیراق و سوریا پێسپارد، دواتر كردی به ئه‌میری دیوانی ئاسایشی گشتی له داعش، پاشان وه‌ك وه‌زیری وه‌زاره‌تی بۆمبڕێژكردن و خۆكوژی دیاریكرد.
قه‌رداش له 2006 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراوه
هه‌واڵی ئه‌وه‌ش بڵاوبۆیه‌وه قه‌رداش ئیداره‌ی دانوستانه‌كانی داعش و توركیا كردووه، ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له موسڵ، هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كردووه له نه‌ینه‌واوه بۆ توركیا.
له شه‌ڕی باهۆزی سوریا، قه‌رداش قاچی راستی بریندار ده‌بێت، له ئابی 2019دا ده‌گاته هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش و سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌و رێكخراوه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی میدیای سه‌ر به داعش له نێویاندا ئه‌عماق، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی 13 ساڵ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ به‌غدادی هه‌بووه و له زیندانیش‌دا پێكه‌وه‌بون.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه داعش له نیسانی 2019دا بڵاویكرده‌وه، عه‌بدوڵا قه‌رداش له ته‌نیشتی به‌غدادییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌وترێت به‌ر له كوشتنی به‌غدادیش له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا، ناوبراو به كرداری كاروباره‌كانی داعشی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
به‌غدادی بۆچی قه‌رداش هه‌ڵده‌بژێرێت؟
مونیر ئه‌دیب، شاره‌زا له كاروباری گروپه ئیسلامییه‌كان پێیوایه "واشنتن روبه‌ڕوی قه‌یرانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داعش بۆته‌وه، بۆیه پاره‌ی زۆری داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی داعش ئاشكرابكات له سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه تا سه‌ركرده‌كانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و كه‌سانی تری دیاری رێكخراوه‌كه".
به‌بڕوای ئه‌و، بیرۆكه‌ی دانانی موكافه‌ئه‌ی دارایی به ئامانجی گه‌یشتن به سه‌ركرده‌كانی داعش یان قاعیده زۆر گرنگه، له ده‌ركه‌وتنی داعش تا كه‌وتنی له 2019دا، دواتر كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه بوو هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ستیكه‌وت.
ئه‌دیب بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له كوشتنی ئوسامه بنلادن، سه‌رۆكی پێشوی رێكخراوی قاعیده كرد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، وه‌ك یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی موكافه‌ئه‌ی دارایی و ده‌ڵێت له گه‌یشتن به قه‌رداش، ده‌یانه‌وێت هه‌مان رێگه بگرنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها وتی گومانی هه‌یه قه‌رداش ناوی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆكی داعش بێت، ته‌نانه‌ت له‌وه‌شی ئه‌و سه‌رۆكی رێكخراوه بێت، به‌ڵكو ناوی دیكه‌ش هه‌یه وه‌ك ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی، "هێشتا زانیاری دروست و ورد نییه له‌سه‌ر سه‌رۆكی نوێی داعش، ناكۆكی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی رێكخراوه‌كه هه‌یه".
"ره‌نگه ئه‌وه‌ی قه‌رداش-ی بۆ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژاردبێت به‌غدادی نه‌بوبێت، له‌وانه‌یه دوای كوشتنی به‌غدادی قه‌رداش بۆ ئه‌و پۆسته دانرابێت، ئه‌وه ناوی خوازراوی كه‌سێكه ره‌نگه ناسراو نه‌بێت، به‌ڵام گومان له‌وه‌دانییه شاره‌زایی سه‌ربازی هه‌یه و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوه تونده‌ڕه‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری گروپه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، وه‌ك شیكردنه‌وه و پێشبینی ده‌مێننه‌وه تا داعش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی زانیاری ئاشكرانه‌كات.
مونیر ئه‌دیب وتی "ناكۆكی ناوخۆیی داعش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فیقهی شه‌رعیه‌یه كه ته‌به‌نی كردووه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌گۆڕێت نه‌ك له كاروباری سه‌ربازی و رێگا و شێوازی مامه‌ڵه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا".
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عیراقی - سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی تیرۆر و گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات- كه 8ی ئابی 2019 بڵاویكردۆته‌وه، سه‌ركردایه‌تیكردنی داعش له‌لایه‌ن قه‌رداش-ـه‌وه، ره‌نگه رێكخراوه‌كه بباته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌و توندوتیژییه هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كاته ئامانج.
قه‌رداش؛ داواكراوی جیهانی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، عه‌بدوڵا قه‌رداش-ی وه‌ك سه‌رۆكی داعش كردۆته‌وه لیستی سزادراوانه‌وه، ئه‌وه‌ش له هه‌نگاوێكدا كه ئه‌مریكا به گرنگی وه‌سفده‌كات بۆ شكستپێهێنانی رێكخراوه‌كه.
لیژنه‌ی سزادان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له 25ی ئایاری 2020دا، قه‌رداشی خسته لیسته‌كه‌یه‌وه به‌پاڵپشتی بڕیاری ژماره 2368ی تایبه‌ت به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر داعش و قاعیده‌دا، به تۆمه‌تی "پلاندانان بۆ چالاكی له‌بری ئه‌و دوو گروپه و هاوكاریكردنیان له‌روی داراییه‌وه"، هه‌روه‌ها هاتووه "(قه‌رداش) رۆڵی له رفاندنی ئافره‌تانی ئێزیدی و كوشتن‌یان و بازرگانییكردن به مرۆڤه‌وه هه‌بووه".
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد و له تویته‌ر نوسی "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێكی گرنگی نا بۆ شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی داعش"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه واشنتن له ناوه‌ڕاستی ئاداری رابردودا قه‌رداش-ی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
له ئابی 2019دا، ئه‌مریكا پێنج ملیار دۆلاری ته‌رخانكرد بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌یان پێبدات و بتوانن به‌هۆیه‌وه عه‌بدوڵا قه‌رداش ده‌ستگیربكه‌ن و له 22ی نیسانی 2020یشدا، هه‌مان موكافه‌ئه‌ی دارایی بۆ ئه‌و ئامانجه جارێكی‌تر بڵاوكرده‌وه.
لە 3ـی شوباتی 2022 جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كوژرانی عەبدوڵا قەرداش، سەركردەی یەكەمی داعشی لە باكوری خۆرئاوای سوریا راگەیاند، ئەوەش بەهۆی خۆتەقاندنەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا كاتێك لەلایەن هیزێكی ئەمریكاوە گەمارۆدراوە، كە بەپێی لێپرسراوانی حكومەتی عیراق، ئەوانیش بە پێدانی زانیاری وردی هەواڵگری لە پرۆسەی كوشتی قەرداش بەشداربون
تێبینی: ئەو بەدواداچونە لە ناوەڕاستی ساڵی 2020ـدا ئامادەكراوە و بەهۆی كوشتنی كەسی یەكەمی داعشەوە جارێكی‌تر نوێكراوەتەوە