قاسم محەمەد رەشید (72 ساڵ)، خەڵكی گوندی قەرەدەری قەزای دوبزە و لە شاری كەركوك نیشتەجێیە، سێ دەیەیە رۆژانە 15 كاتژمێر لە پشتی عەرەبانەیەكەوە لە بازاڕی رەحیماوا رادەوەستێت، بەبێ هیچ موچە و پاڵپشتییەكی حكومی، بە رەنجی شانی خۆی شەڕی دادپەروەری ئابوری بۆ خێزانەكەی دەكات؛ خێزانێكی نۆ كەسی، كە هاوسەرەكەی نەخۆشی سەر جێگا و كوڕێكیشی بەهۆی باری دەرونییەوە پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە.