مەمرە و مەژی... چیرۆكی 31 ساڵەی مام قاسم و عەرەبانەكەی لە رەحیماوا

قاسم محەمەد رەشید (72 ساڵ)، خەڵكی گوندی قەرەدەری قەزای دوبزە و لە شاری كەركوك نیشتەجێیە، سێ دەیەیە رۆژانە 15 كاتژمێر لە پشتی عەرەبانەیەكەوە لە بازاڕی رەحیماوا رادەوەستێت، بەبێ هیچ موچە و پاڵپشتییەكی حكومی، بە رەنجی شانی خۆی شەڕی دادپەروەری ئابوری بۆ خێزانەكەی دەكات؛ خێزانێكی نۆ كەسی، كە هاوسەرەكەی نەخۆشی سەر جێگا و كوڕێكیشی بەهۆی باری دەرونییەوە پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە.

مەمرە و مەژی... چیرۆكی 31 ساڵەی مام قاسم و عەرەبانەكەی لە رەحیماوا
كەركوك/ 2026/ قاسم محەمەد (72 ساڵ) زیاتر لە سێ دەیەیە لە بازاڕی رەحیماوا بە عەرەبانە چەرەزات دەفرۆشێت
بەرەبەیانی رۆژێكی نوێیە، عەرەبانەكەی مام قاسم بە پەردەیەكی ئەستور داپۆشراوە و بەردەوام بەوشێوەیە لە جێی خۆیدا نایجوڵێنێت، هێشتا بازاڕ ئاوەدان نەبۆتەوە كە ئەو غەمەكانی دابینكردنی بژێوی رۆژەكەی دەستپێدەكات.

عەرەبانەكەی مام قاسم لە نێو بازاڕی رەحیماوایە، لە ساڵی 1995ـەوە، دوای كۆچی دوایی باوكی و لەدەستدانی دوكانەكەیان لە هەمان بازاڕ، كاسبییەكەی لەسەر ئەم عەرەبانە دوو تایە، تاكە سەرچاوەی داهاتی خێزانێكی نۆ كەسییە، پێنج كچ و دوو كوڕی هەیە.

گوڵەبەڕۆژە، ناوكە كولەكە، بایەم و عەلی بابا و چەند بابەتێكی تر دەفرۆشێت، ئەوە سامانەكەی مام قاسم-ـە، بەبێ ئەوەی هیچ هاوکارییەکی کۆمەڵایەتی یان موچەیەکی چاودێریی حکومی هەبێت.

سەرباری ژیانە سادەكەی، نەهامەتی و نایەكسانیی زۆری بینیووە، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە عەرەبانەكەی سوتا و سێ ملیۆن دینار زیانی بەركەوت، كوڕێكی بە روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، بەڵام هێشتا خۆڕاگرە "پیاو دەبێت رۆژانە ماندوو بێت، تا بژێوی خانەوادەکەی پەیدا بکات".

ئەركی سەرشانی مام قاسم قورسە؛ هاوسەرەكەی تووشی جەڵتەی مێشك بووە و پەككەوتەی سەر جێگایە، جگە لەوەش، كوڕێكی باری دەروونی جێگیر نییە و پێویستی بە چاودێری چڕ هەیە.

بە گەرمای هاوین و سەرمای زستان، ئەو كورسییەی پشتی عەرەبانەكە تەنیا شوێنیەتیی و رۆژانە لانیكەم 15 كاتژمێر بەدیار چەرەزاتەكەیەوە چاوەڕێی كڕیار دەكات.

وێنه‌

رۆژی عاشورا له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك
رۆژی عاشورا له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك
ده‌رهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له‌ په‌رستگای لالش

فریال و خوشكەكەی كەرەنتینەیان كردە دەرفەت

كەركوك؛ لە سەردەمی كۆرۆنادا
كەركوك؛ لە سەردەمی كۆرۆنادا
تلسقۆف ئامادەیە بۆ كریسمس و ساڵی نوێ
تلسقۆف ئامادەیە بۆ كریسمس و ساڵی نوێ
نمایشی شانۆیی پێنج وڵات له‌ كه‌ركوك
نمایشی شانۆیی پێنج وڵات له‌ كه‌ركوك
نمایشی شانۆییی شانۆکارانى قەزاى حەمدانییە

test gallery
test gallery
پێنجەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیيەکان
پێنجەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیيەکان
شارێكی ئاویی لە كەركوك
شارێكی ئاویی لە كەركوك
گەڕانەوەى ژیان بۆ شەقامى "دەواسە" لە موسڵ

شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT